هه‌زاران هاووڵاتیى ته‌لعه‌فه‌ر له‌وپه‌ڕى مه‌ترسیدان

8/21/2017 6:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







پێشبینى ده‌کرێت به‌ هه‌زاران هاووڵاتى له‌ ته‌لعه‌فه‌ر و کۆمه‌ڵگاکانى ده‌وروبه‌ر ڕابکه‌ن له‌ ماوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیى عێراق بۆ ئازادکردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه‌ له‌ ده‌ستى داعش.

 لیز گڕاندێ، ڕێکخه‌رى مرۆیى بۆ عێراق وتى "به‌ هه‌زاران که‌س له‌ ته‌لعه‌فه‌ر به‌ره‌و شوێنى سه‌لامه‌ت ڕاده‌که‌ن،". "خێزانه‌کان بۆ ماوه‌ى ١٠ تا ٢٠ کاتژمێر له‌و په‌ڕى پله‌ى گه‌رما هه‌ڵدێن بۆ گه‌یشتن به‌ خاڵه‌کانى کۆبوونه‌وه‌ى ئاواره‌کان. ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌گه‌نه‌ شوێن ماندوو شه‌که‌تن و وشک هه‌ڵگه‌ڕاون."

 گڕاندێ گوتى "زیاتر له‌ ٣٠.٠٠٠ که‌س پێشوه‌خته‌ له‌ قه‌زاکه‌ ڕایانکردووه‌، “.” ئێمه‌ نازانین چه‌ند هاووڵاتى هێشتا له‌و ناوچانه‌ن که‌ شه‌ڕوپێکدادان تیایاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌کارى ده‌که‌ین بۆ هه‌زاران که‌سى تر که‌ له‌ ڕۆژه‌کان وهه‌فته‌کانى داهاتوودا ڕاده‌که‌ن. بارودۆخه‌کان له‌ ناو شاره‌که‌ زۆر قورسن. خۆراک وئاو که‌م ده‌بنه‌وه‌، و خه‌ڵکى پێویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان نیه‌ بۆ ڕزگاربوون."

به‌ پێى به‌یاننامه‌که‌ى ڕێکخه‌رى مرۆیى بۆ عێراق، خاتوو گڕاندێ وتى "هیچ شتێک له‌ پاراستنى هاووڵاتیان گرنگتر نیه‌ له‌ ماوه‌ى ململانێکه‌دا". "ئێمه‌ زۆر نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به‌و په‌ڕى مه‌ترسیه‌کان که‌ خێزانه‌کان دوچاریان ده‌بنه‌وه‌. ده‌بێت هه‌موو شتێک بکرێت له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانى ئه‌م ململانێیه‌ بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ قوربانیدانى هاووڵاتیان ودڵنیابوون له‌وه‌ى خه‌ڵک ئه‌و هاوکاریه‌ وه‌رده‌گرن که‌ بۆیان دانراوه‌ له‌ ژێر یاساى مرۆیى نێوده‌وڵه‌تی." وتیشى گوتی"حکومه‌ت سه‌رکردایه‌تى ئۆپه‌راسیۆنى مرۆیی، دابینکردنى گواستنه‌وه‌ و کۆمه‌کى ده‌کات. هاوکارانى مرۆیى یارمه‌تى پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌ پڕکردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌کان له‌ ڕێگه‌ى دابینکردنى هاوکارى ڕزگارکردنى ژیان له‌ خاڵه‌کانى کۆبوونه‌وه‌ى ئاواره‌کان وهاوکارى کردنى ئه‌و خێزانانه‌ کاتێک ده‌گه‌نه‌ خێوه‌تگه‌کان."

هه‌روه‌ک له‌ ڕۆژى ٢٠ى ئاب، که‌متر ٥٠ له‌سه‌داى ئه‌و پاڵپشتى داراییه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ له‌ پلانى به‌هاناوه‌چوونى مرۆیى بۆ عێراق له‌ ساڵى ٢٠١٧ داواکراوه‌. ڕێکخه‌رى مرۆیى بۆ عێراق وتى "هاوکارانى مرۆیى به‌په‌له‌ پێویستیان به‌ سه‌رچاوه‌ى زیاتره‌، " ئێمه‌ ناتوانین یارمه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ بده‌ین که‌ زۆرترین پێویستیان به‌ یارمه‌تیه‌ ئه‌گه‌ر هاوکارى دارایى زیاتر وه‌رنه‌گرین. هاووڵاتیان له‌ ناو ته‌لعه‌فه‌ر ئازارى زۆریان چه‌شتووه‌. ئه‌وان به‌په‌له‌ پێویستیان به‌ هاوکاریه‌."


زۆرترین خوێندراو