4
7 دواى سێ ساڵ له‌ئازادکردنى شارۆچکه‌ى جه‌رف ئه‌لسه‌خر رێگه‌ به‌ دانیشتوانه‌که‌ى نادرێ بگه‌رێنه‌وه‌ شوێنى خۆیان
5/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







شارۆچکه‌ى "جه‌رف ئه‌لسه‌خر" هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى عێراق سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆنترۆڵیان کرده‌وه‌ و تائێستا دانیشتوانه‌که‌ى نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدى خۆیان .

پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار بڕیارێکى ده‌رکرد که‌ تۆمارکردنى سکاڵاى یاسایى له‌دژى ئه‌و سیاسیانه‌ له‌خۆده‌گرێت که‌ داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌زاران که‌س له‌ دانیشتووانى شارۆچکه‌ى "جه‌رف ئه‌لسه‌خر"ى باکوورى بابل بۆ ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێک نیگه‌رانى هێزه‌ سیاسییه‌ سوننه‌کانى لێکه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ک خانه‌واده‌که‌ى حامید جه‌نابیو ئاواره‌کانى دیکه‌ش بێئومێد بوون له‌ ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدى خۆیان.

له‌ تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2014 هێزه‌ عێراقییه‌کان‌و گرووپه‌ شیعه‌کان دواى چه‌ند شه‌ڕێکى سه‌خت شارۆچکه‌که‌یان له‌ده‌ستى رێکخراوى "داعش" کۆنترۆڵ کرده‌وه‌‌و ئه‌وکات سه‌رکه‌وتووه‌کان بڕیاریان دا ناوى شارۆچکه‌که‌ بگۆڕن بۆ "جه‌رف ئه‌لنه‌سر" وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر توندڕه‌وه‌کاندا.

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و شارانه‌ى دیکه‌وه‌ که‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌درێژایى سێ ساڵى رابردوو ئازادیان کردوون، رێگه‌ به‌ دانیشتوانى "جه‌رف ئه‌لسه‌خر" نه‌درا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌کانیان‌و شاره‌که‌ به‌بێ دانیشتووان وه‌ک شارى خێوه‌کان مایه‌وه‌

ره‌عد ده‌هله‌کى ئه‌ندامى لیژنه‌ى راگوێزراوان‌و کۆچبه‌ران له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت : "رێگرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتووانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر بۆ شاره‌که‌یان به‌شێکه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانى گۆڕینى دیمۆگرافى له‌ وڵاتدا وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ دیاله‌‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و ده‌وروبه‌رى به‌غدا‌و ته‌نانه‌ت نه‌ینه‌واش رووده‌دات".





ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group