له‌ئه‌مه‌ریکا فرۆکه‌وانێکى عێراقى گیانى له‌ده‌ستدا

9/6/2017 11:29:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






سه‌رۆکایه‌تى هێزه‌ ئاسمانیه‌کانى عێراق رایگه‌یاند فرۆکه‌وانێکى عێراقى له‌کاتى مه‌شق کردندا به‌فرۆکه‌ى (F16) له‌ ئه‌مه‌ریکا که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه‌ .

 سه‌رۆکایه‌تى هێزه‌ ئاسمانیه‌کانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا پرسه‌و هاوخه‌مى ده‌رده‌بڕێت بۆ له‌ده‌ستدانى فرۆکه‌وان (نور فالح حزام ) له‌کاتى مه‌شق کردن له‌ ولایه‌تى ئه‌ریزۆنا له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆدا ،له‌کاتێکدا فرۆکه‌وانى ناوبراو سه‌رجه‌م مه‌شقه‌کانى به‌سه‌رکه‌وتووى کۆتایى پێهێنابوو .

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رایگه‌یاند :له‌ حوزه‌یرانى 2015 که‌له‌کاتى مه‌شقکردندا فرۆکه‌وانێکى عێراقى به‌فرۆکه‌ى جۆرى  (F16) له‌ولایه‌تى ئه‌ریزۆنا که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌و دواى تێکشکاندنى فرۆکه‌که‌ جه‌سته‌ى فرۆکه‌وانه‌که‌ دۆدزراوه‌ته‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو