4
7 کۆمسیۆن : 205 قه‌واره‌ى سیاسى تۆمارکراون و 24 ملیۆن هاووڵاتیش مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌
11/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژادنه‌کانى عێراق رایگه‌یاند: تا ئێستا 31 هاوپه‌یمانێتى تۆمار کراوه‌ و 205 قه‌واره‌ش مۆڵه‌تى به‌شدارى کردنیان پێدراوه‌ و 24 ملیۆن هاووڵاتیش مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌.
  
ئه‌مڕۆ 11 ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، له‌ شارى سلێمانى به‌ ئاماده‌بوونى کۆمسیاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، خولێکى کارکردنى دوو رۆژه‌ى سه‌باره‌ت به‌دواین ئاماده‌کارییه‌کان و پلان و خشته‌ کاتییه‌کان و گفتوگۆکردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و کێشانه‌ کرده‌وه‌ که‌ رووبه‌ڕووى نووسینگه‌کانى هه‌ڵبژاردن ده‌بنه‌وه‌ له‌ عێراقدا.

رزگار حه‌مه‌ محێدین جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژادنه‌کانى عێراق، له‌ باره‌ى ئاماده‌کارییه‌کانى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ به‌ ئانادۆڵى راگه‌یاند : "وه‌ک کۆمسیۆن ئاماده‌کارییه‌کانمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق ده‌ستپێکردووه‌ و ئه‌مڕۆ دوا واده‌ى تۆمارکردنى هاوپه‌یمانێتییه‌کانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، تا ئێستا 205 قه‌واره‌ى سیاسى ناوى خۆى تۆمارکردووه‌ بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردن".

ده‌لێت  : "له‌ رووى هونه‌رى و کارگێڕییه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانمان کردووه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ له‌ رۆژى 12ى ئایارى داهاتوو بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، یه‌که‌مین جاره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئامێرى ئه‌لیکترۆنى بۆ ده‌نگدانه‌کان به‌کار ده‌هێنین که‌ هه‌ڵبژاردنێکى ئه‌لیکترۆنى ده‌بێت و ده‌نگده‌ر ده‌توانێت دڵنیا بێت له‌وه‌ى ده‌نگه‌که‌ى ده‌ستکارى ناکرێت، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد ده‌بێت".

به‌رپرسه‌که‌ى کۆمیسیۆن ئاماژه‌ى کرد به‌وه‌ى که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوودا، 24 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌ عێراقدا مافى به‌شداریکردنى ده‌نگدانى هه‌یه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیکه‌ى سێ‌ ملیۆن و 700 که‌سیان یه‌که‌مجاره‌ به‌شدارى ده‌نگدان ده‌که‌ن.

جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژادنه‌کانى عێراق باسى ئه‌وشى خستۆته‌روو که‌ ئاماده‌کارى ته‌واویان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌که‌ له‌ ته‌واوى ناوچه‌ جیاجیاکانى عێراقدا به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئاواره‌کانیش که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستانن ناوه‌ندى ده‌نگدان و رێوشوێنى تایبه‌تیان بۆ دابین ده‌که‌ن تا مافى ده‌نگدانیان له‌ده‌ست نه‌چێت.

له‌ لاى خۆیه‌وه‌ شاڵاو دۆسکى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژادنه‌کانى عێراق، بۆ ئ ئانادۆڵ  ووتی: "ماوه‌یه‌کى زۆره‌ کۆمسیۆن سه‌رقاڵى ئاماده‌کارییه‌کانه‌ و ده‌توانین له‌ ماوه‌ى دیارى کراوى خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین، بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ش گۆڕانکارى زۆر کراوه‌ له‌ گۆڕینى سندوقى ده‌نگدان بۆ سندوقى ئه‌لیکترۆنى و هه‌ژمارکردنى ده‌نگه‌کان له‌و سندوقه‌ خۆیدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتنى ئه‌نجامى ده‌نگه‌کان له‌ ماوه‌یه‌کى که‌مدا ئاشکرا ده‌کرێن له‌ هه‌مان رۆژى هه‌ڵبژاردندا". 
ئاماژه‌شى به‌وه‌ کردووه‌، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دوایین واده‌ى تۆمارکردنى لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌کانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، تا ئێستا 31 هاوپه‌یمانێتى تۆمار کراوه‌ و 205 قه‌واره‌ش مۆڵه‌تى به‌شدارى کردنیان پێدراوه‌.

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، رۆژى 12ى ئایارى 2018ى وه‌ک واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکانى عێراق له‌و رۆژه‌دا ده‌ستنیشانکردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماژه‌ى پێکرد، تا ئێستا چاوه‌ڕوانى هه‌موارکردنه‌وه‌ى هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکان ده‌که‌ن که‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کراوه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ و په‌سه‌ندکردنیان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group