کۆمپانیاى شێڵ کێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون له‌ باشوورى عێراق به‌جێ ده‌هێڵێت

2/8/2018 6:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئێراک ئۆیه‌ڵ ڕیپۆرت له‌ هه‌واڵێکدا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ عێراق له‌جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات کۆمپانیاى شێڵ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ نیاز وایه‌ کێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون به‌ جێ بهێڵێت‌، هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ به‌رهه‌مهێنان له‌ کێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون دوو هێنده‌ بکات. به‌پێى هه‌واڵه‌که‌ کۆمپاناى نه‌وتى به‌سره‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ پلانێکى چێ‌ دابنێت بۆ دوو هێنده‌کردنى به‌رهه‌مهێنان له‌و کێڵگه‌یه‌ دواى ئه‌وه‌ى که‌ ‌کۆمپانیاى شێڵ له‌ مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو به‌جێى ده‌هێڵێت.

کۆمپانیاکه‌ ده‌یه‌وێ زه‌مینه‌سازى بۆ دوو هێنده‌کردنى به‌رهه‌مهێنان بکات به‌ر له‌وه‌ى که‌ کۆمپانیایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى دیکه‌ جێى کۆمپانیاى شێڵى هۆڵه‌ندى بگرێته‌وه‌.  

به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا ئاره‌زوویان ده‌ربڕیووه‌ جێى شێڵ بگرنه‌وه‌ له‌وانه‌ تۆتاڵ، شیڤرۆن، بریتش پترۆلیۆم، پیترۆچاینا و ئینى . شێڵ، له‌ ئه‌یلولی٢٠١٧ ڕایگه‌یاند که‌ واز له‌ ‌به‌شه‌ پشکه‌کانى له‌ کێڵگه‌ى مه‌جنوون ده‌هێنێت بۆ خزمه‌تگوزاریى ته‌کنیکى که‌ له‌  زیادکردندا له‌ ساڵى ٢٠٠٩ گرێبه‌سته‌که‌ى برده‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو