دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق له‌باره‌ى سکاڵاى لایه‌نه‌کان ڕونکردنه‌وه‌ ده‌دات

5/21/2018 12:11:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق له‌زارى وته‌بێژه‌که‌یه‌وه‌ به‌فه‌رمى وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێکى ده‌داته‌وه‌،له‌باره‌ى سکاڵاى لایه‌نه‌کان و کاتى په‌سه‌ندکردنى ناوى کاندیده‌ ده‌رچووه‌کانى هه‌ڵبژاردن.

به‌پێى ماده‌(٩٣)له‌ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عیراق ساڵى ٢٠٠٥ دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ په‌سه‌ندکردنى ناوى کاندیده‌ ده‌رچووه‌کانى هه‌ڵبژاردن.

له‌باره‌ى کاتى په‌سه‌ندکردنى ناوى کاندیده‌ ده‌رچووه‌کانى هه‌ڵبژاردن دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق له‌زارى ئیاس ساموک وته‌بێژى فه‌رمى دادگاکه‌وه‌ به‌ده‌نگى ئه‌مریکاى ڕاگه‌یاند"هه‌رکات کۆمسیۆن لیستى کۆتایى ناوى کاندیده‌ ده‌رچووه‌کانى هه‌ڵبژاردنى نارد بۆ دادگاى فیدراڵى ئه‌وکات دادگاش به‌پێى ده‌ستور کارى خۆى ئه‌نجامده‌دات."

سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵى دادگاى فیدراڵى عیراق له‌ سکاڵاى لایه‌نه‌ عیراقى و کوردییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ گومانه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ١٢ى مانگ،وته‌بێژى فه‌رمى دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراقى وتی" به‌پێى یاسا سه‌ره‌تا ده‌بێت لایه‌نه‌کان سکاڵاکانیان ئاڕاسته‌ى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عیراق بکه‌ن،دواتر بۆ ده‌سته‌یه‌کى تایبه‌تى پێداچونه‌وه‌(ده‌سته‌ى ته‌میزی)،پاشان بۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق."

ڕۆژى 12ی5 هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌مى کۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق به‌ڕێوه‌چوو،ڕۆژى شه‌مه‌ى ڕابردوش کۆمسیۆن ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانى هه‌ڵبژاردن و ناوى کاندیده‌ ده‌رچووه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ڕاگه‌یاند.


زۆرترین خوێندراو