سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ته‌قینه‌وه‌ تێرۆریستیه‌که‌ى ناوچه‌ى شوعله‌ى به‌غداد ئیدانه‌ ده‌کات

5/24/2018 1:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








‎نوسینگه‌ى سه‌رۆک کۆمار به‌توندى ئه‌و په‌لامارى ته‌قینه‌وه‌ خۆ کوژییه‌ى ئیدانه‌ کرد که‌ دوێنێ شه‌و خۆکوژێک به‌ پێشتێنێکى بۆمبرێژکراو له‌ ناوچه‌ى شوعله‌ى باکورى به‌غدا خۆى ته‌قانده‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیى بێ دیفاع شه‌هیدو بریندار بون که‌ ژماره‌یه‌کیان مناڵ بون، ماته‌مینیى قوڵى ده‌ربڕیوه‌ بۆ قوربانیانى ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌.

‎ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24-5-2018  نوسینگه‌ى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ به‌یانێکدا رایگه‌یاندوه‌ ئه‌م تاوانه‌ سه‌رشۆڕانه‌یه‌ و په‌لاماره‌ خۆکوژییه‌که‌ى که‌ چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر خۆکوژێک به‌ پشتێنێکى بۆمبرێژکراو له‌ کۆڕێکى پرسه‌ له‌ ناوچه‌ى حسێوه‌ى قه‌زاى تارمییه‌ى باکورى به‌غداد خۆى ته‌قانده‌وه‌، سه‌رله‌نوێ سروشتى ترسنۆکانه‌ى به‌رپرسیارانى ئه‌م تاوانه‌ دزێوانه‌ دوپاتده‌کاته‌وه‌ که‌ چه‌نده‌ دورن له‌ ساده‌ترین پێودانگى ئه‌خلاقیی.

‎نوسینگه‌که‌ پرسه‌ و ماته‌مینیى سه‌رۆک کۆمارى ده‌ربڕیوه‌ بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان و بریندارانى ته‌قینه‌وه‌که‌، بڕیارى شێلگیرانه‌ى له‌ناوبردنى ته‌واوى پاشماوه‌ى تێرۆریستانى دوپاتکردۆته‌وه‌ که‌ له‌ده‌ست قانون ده‌رناچن، داواى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى په‌یوه‌ندیدار کردوه‌ زیاتر چاوکراوه‌ و وریابن بۆ رێگرتن له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ په‌لاماره‌ تێرۆریستانه‌ له‌ هه‌ر جێیه‌کى وڵاتدا بێت.


زۆرترین خوێندراو