هه‌ڵگرتنى ڤیزه‌ له‌نێوان دووپارێزگاى ئێران و عێراق

6/3/2018 11:50:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








پارێزگاى واسیتى عێراق ئاشکراى کرد، سه‌رقاڵى هه‌ڵگرتنى ڤیزان له‌ نێوان دانیشتووانى دوو پارێزگاى ئیلامى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و پارێََََََََزگایى واسیت. 

به‌ پێى هه‌واڵى ئیلناى ئێرانی  ره‌شید به‌ریدی  جێگرى پارێزگاى واسیت  ڕایگه‌یاند نزیکى 60%ى گه‌شتیارانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى ئێران و عێراق له‌ ده‌روازه‌ى سنوورى مێهران و زه‌ڕباتییه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌که‌ن، بۆیه‌ هه‌ردوو وڵات هاوڕان له‌سه‌ر ئاسانکارى بۆ هه‌ڵگرتنى ڤیزه‌ له‌ نێوان دانیشتووانى ئه‌و دوو پارێزگایه‌. 

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌  که‌ بڕیاره‌ دوو ده‌روازه‌ى نوێى سنووریى له‌ نێوان ئێران و عێراق بکرێته‌وه‌ که‌ بریتین له‌ده‌روازه‌ى شه‌هابى و چه‌نگووله‌، ئاماده‌کارییه‌کانیش بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو خاڵه‌ ده‌ستیپێکردووه‌.


زۆرترین خوێندراو