ئه‌مریکا : خه‌بات له‌ کۆبانى به‌رده‌وامه‌ و 70% ى ئازاد کراوه‌

1/28/2015 4:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند "داعش زۆر هه‌وڵیدا بۆ کۆنترۆڵ کردنی کۆبانى، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، رایانده‌ماڵین ، به‌ڵام ناتوانم دڵنیابم له‌وه‌ى که‌ ئه‌مه‌ قۆناغێکه‌ ته‌واو بووه‌".
 
جین ساکى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: تورکیا له‌هه‌موو روویه‌که‌وه‌ى له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى داعشدا  هاوکاره‌. هه‌ربۆیه‌ خۆشحاڵین له‌و هاریکارییه‌ به‌رده‌وامه‌ى نێوانمان بۆ چۆک پێدادانى داعش.

ساکى له‌ کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى رۆژانه‌ى خۆیدا، پرسیارى ئازاد کردنى ته‌واوه‌تى کۆبانێ و که‌وتنه‌ ده‌ستى گرووپه‌ کوردییه‌کان و سوپاى سووریاى ئازادى لێکرا و له‌ وه‌ڵامدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ خه‌بات له‌وێ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و ئاشکراى کرد که‌ له‌ ئێستادا ئه‌و گرووپانه‌ى له‌ دژى داعش ده‌جه‌نگن، له‌سه‌دا ٧٠ ى کۆبانێ یان  کۆنترۆڵ کردووه‌ و ئه‌مه‌شى به‌ پێشهات ناوزه‌د کرد.
 
ساکى ووتیشى : "داعش زۆر هه‌وڵى دا بۆ کۆنترۆڵ کردنى کۆبانى، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، رایانده‌ماڵین ، به‌ڵام ناتوانم دڵنیابم له‌وه‌ى که‌ ئه‌مه‌ قۆناغێکه‌ ته‌واو بووه‌".

له‌به‌شێکى ترى کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ده‌رباره‌ى  وته‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د که‌ له‌ گۆڤارێکى ئه‌مریکادا بڵاو کرابۆوه‌، پرسیار ئاراسته‌ى ساکى کراو نابراویش وتى "ئه‌و وه‌همه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى تێدایه‌، پشتگیرییه‌ بۆ ئه‌و ئه‌و بیرو باوه‌ڕه‌ راست و دروسته‌ى ئێمه‌ که‌ پێمان وایه‌ ده‌بێه‌ بڕوات و ده‌سه‌لات به‌جێبێڵیت،چوونکه‌ى شه‌رعیه‌تى له‌ده‌ست داوه‌، له‌ژێر سه‌رکردایه‌تى ئه‌ودا هه‌رگیز سه‌قامگیرى ره‌ها به‌دى نایه‌ت له‌ سووریا".

ساکى  ئاماژه‌شى به‌وه‌دا: "له‌ رێپۆرتاژه‌که‌یدا، ئه‌سه‌د هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌ کوژرانى ئه‌و هه‌زاران خه‌ڵکه‌ نادات یان حاشاى لێده‌کات و خۆى له‌ گێلى ده‌دات".

ساکى له‌وه‌ڵامى پرسیارێکى تردا ئه‌وه‌ى خسته‌روو که‌ ماوه‌یه‌کى دوورو درێژه‌  له‌و بڕوایه‌داین که‌ ئه‌سه‌د مه‌شروعییه‌تى خۆى له‌ده‌ست داوه‌ و وتی: "بیرکردنه‌وه‌مان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌گۆڕانه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێک تێبینى هه‌یه‌ که‌ باس له‌ گۆڕینى سیاسه‌تى ئه‌مریکا ده‌کرێت له‌به‌رامبه‌ر سووریا، که‌ئه‌ویش له‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌ گوته‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ . هه‌فته‌ى پێشوو جۆن کیرى گوتى "ئیترکاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ ده‌بێت رژێمى ئه‌سه‌د کارى هه‌ره‌ له‌ پێشینه‌ى بریتى بێت له‌ بیر کردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵکى خۆی".

سه‌رچاوه‌ : ئانادۆڵ 

زۆرترین خوێندراو