29 په‌ناخواز له‌ئیتاڵیا گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن

2/10/2015 9:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌ر بڵاویکرده‌وه‌ که‌ لایه‌نى که‌م 29 په‌ناخواز له‌ پێش گه‌شتنیان به‌ دوورگه‌ى لاپادوساى ئیتاڵیا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى هێزه‌ ده‌ریایه‌کانى ئیتاڵیا ، ده‌رنگانێکى یه‌ک شه‌ممه‌ ، 105 په‌ناخوازیان ڕزگارکردووه‌  له‌نزیک که‌ناره‌ ئاویه‌کانى ئه‌و ووڵاته‌ ، به‌ڵام ده‌بوو زیاتر له‌ 18 کاتژمێر له‌ به‌له‌مه‌ ڕزگارکه‌ره‌کانى ئیتاڵیادا بمێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌یه‌نرێنه‌ نزیکترین جێگه‌ له‌و ووڵاته‌ که‌ ئه‌ویش دوورگه‌ى لامپادوسایه‌ . 

له‌ ئه‌نجامى مانه‌وه‌شیان بۆ ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ له‌سه‌ر پشتى به‌له‌مه‌ ڕزگاره‌که‌ره‌کان و نزمبونه‌وى پله‌ى گه‌رماى له‌شیان ، به‌ ووته‌ى سه‌رۆکى شاره‌وانى دوورگه‌که‌ش ، لایه‌نى که‌م 29 په‌ناخواز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و ووڵاته‌ وه‌رگرانه‌ى که‌ که‌نارده‌ریایه‌کانیان بۆته‌ جێگه‌ى سه‌رنجى په‌ناخوازان ، به‌ به‌رده‌وامى چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن به‌ناوى جیاوازه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن که‌ مه‌به‌ستیان لێى ڕزگارکردنى گیانى په‌ناخوازانه‌ که‌له‌ ناویاندا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى هاوبه‌شى نێوان ئیتاڵیا و یه‌کێتى ئه‌وروپایه‌ و هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى حکومه‌تى ئوسترالیایه‌ له‌زه‌ریاى هندیدا که‌ئه‌مانیش هه‌ر مه‌به‌ستیانه‌ په‌ناخوازان ڕزگار بکه‌ن به‌ڵام حکومه‌تى ئوسترالیا ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ى به‌له‌مه‌کانى لێوه‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێگه‌ى نیگه‌رانى ڕێکخراوه‌کانى تایبه‌ت به‌ داکۆکیکردن له‌ په‌ناخوازان. 

هاوکات ، سه‌رۆکى شاره‌وانى دوورگه‌ى دوورگه‌ى لامپادوسا به‌ توندى ڕه‌خنه‌ى له‌و قاچاخچیانه‌ گرت که‌ گه‌شتى نایاسایى ده‌ریایى بۆ په‌ناخوازان ڕێک ده‌خه‌ن و ووتى ئه‌وان گوێناده‌نه‌ ئه‌وه‌ى که‌ ئاخَۆ چاره‌نوسى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ به‌چى ده‌گات.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌ میدیایه‌کانیش ، پێده‌چێت ئه‌وه‌ یه‌که‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانى په‌ناخوازان بێت له‌ ئاوه‌کانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2015 ه‌وه‌ . ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌زاران کۆچبه‌ر له‌و ده‌ریایه‌دا له‌ساڵى ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


 


زۆرترین خوێندراو