بلوچستان ... له‌ هێرشێکدا بۆ سه‌ر که‌مپێکى کرێکاران 20 که‌س کوژران

4/11/2015 3:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ باشورى پاکستان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه‌ هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر که‌مپێکى کرێکاران به‌لایه‌نى که‌م 20 که‌س  کوژران  و 3 که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون.

کاربه‌ده‌ستانى ناوچه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن که‌له‌ ئێواره‌دا چه‌ند چه‌کدارێکى نه‌ناسراو له‌ شارۆچکه‌ى تورباتى هه‌رێمى بلوچستان هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر که‌مپێکى کرێکاران که‌ کاریان بۆ دروستکردنى پردێک ده‌کرد له‌و ناوچه‌یه‌دا

گومان ده‌کرێت ئه‌م هێرشه‌ خوێناوییه‌له‌لایه‌"ملیتانه‌ به‌لوچه‌کان " ئه‌نجام دارابێت،که‌ ده‌یان ساڵه‌ ده‌ستیان به‌ یاخیبوون کردووه‌ و شه‌ڕ ده‌که‌ن له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافى زیاتر له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانى هه‌رێمه‌که‌یان، و به‌م دواییانه‌ش هێرشه‌کانیان زۆرترکردووه‌ بۆ سه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ى که‌ به‌لوچ نین و له‌ به‌لوچستان کار ده‌که‌ن.

 


سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو