کۆشکى سپى داهاتى ساڵانه‌ى ئۆباما و هاوسه‌ره‌که‌ى ئاشکرا ده‌کات

4/11/2015 4:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

کۆشکى سپى له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ داهاتى باراک ئۆباماوهاوسه‌ره‌که‌ى  له‌ ساڵى 2014 دا  زیاتر له‌ 447 هه‌زار دۆلار بووه‌ و 93 هه‌زار دۆلار باجیان داوه‌ .

کۆشکى سپی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ، داهاتى باراک ئۆباما و میشێل ئۆباماى خێزانى له‌ ساڵى     2014  دا  477 هه‌زار 388 دۆلار قازانجیان کردووه‌. هاوکات ئه‌و خێزانه‌ بڕى 93 هه‌زار و 362 دۆلار باجى داهاتیان داوه‌.

باراک ئۆباما سه‌رۆکى ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا زۆرترین داهات له‌ مووچه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ده‌ستى ده‌که‌وێت که‌ ساڵانه‌ 400 هه‌زار دۆلاره‌. گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى داهاتى ئه‌و خێزانه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ى مووچه‌ى ئۆباما، فرۆشى ئه‌و دوو کتێبه‌یه‌ که‌ ئۆباما له‌ ساڵانى 1995 و 2006 نوسیوویه‌تی، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ژمارانه‌ى خراونه‌ته‌ڕوو ئه‌و داهاته‌ى که‌ ئۆباما به‌هۆى کتێبه‌کانى ده‌ستى ده‌که‌وێت، ساڵانه‌ روو له‌ که‌مى ده‌کات.

خێزانى ئۆباما ساڵى رابردوو تێکڕا به‌بڕى 70 هه‌زار و 712 دۆلار کۆمه‌کیان پێشکه‌ش به‌ 33 رێکخراو کردووه‌.

له‌ کاتێکدا خێزانى ئۆباما له‌ ساڵى 2012دا 662 هه‌زار دۆلاریان ده‌ست که‌وتووه‌، له‌ 2013دا 503 هه‌زار دۆلار داهاتیان هه‌بووه‌. 

سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئۆباما، به‌رزترین داهاتى له‌ سه‌رده‌مى هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو له‌ 2009دا که‌ ئه‌و ساڵه‌ به‌هۆى فرۆشى کتێبه‌کانى و خه‌ڵاتى نۆبڵه‌وه‌ بڕى 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار داهاتیان هه‌بووه‌.




سه‌رچاوه‌ : ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو