دواى نیو سه‌ده‌ کاسترۆ و ئۆباما کۆبوونه‌وه‌

4/12/2015 8:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

باراک ئۆباما سه‌رۆکى ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و رائول کاسترۆ سه‌رۆکى کوبا له‌ لوتکه‌ى وڵاتانى هه‌ردوو کیشوه‌رى ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌ په‌ناما به‌رێوه‌ده‌چێت، کۆبونه‌وه‌.

ئۆباما وکاسترۆ   له‌ ژوورێکى بچووکى کۆنگره‌که‌ دواى نیو سه‌ده‌ بۆیه‌که‌مجار به‌یه‌که‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌ و له‌ لێدوانێکى بۆ رۆژنامه‌نووسان ئۆباما دیداره‌که‌ى به‌ مێژوویى وه‌سفکرد.

ئۆباما رایگه‌یاند که‌ له‌ نێوان کوبا وئه‌مریکا رابردوویه‌کى تێکه‌ڵ هه‌یه‌، به‌ڵام دواى ٥٠ ساڵ به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى به‌کار نه‌هاتووه‌ سه‌رده‌مێکى نوێ له‌ نێوان وڵاته‌که‌یان ده‌ست پێده‌کات، ئێستا ده‌توانین رێگایه‌کى نوێ‌ بگرینه‌به‌ر.

  ووتیشی: "زۆرێک له‌ خه‌ڵکى ئه‌مریکا و کوبا خوازیارن سیاسه‌تی واشنتۆن به‌رامبه‌ر به‌ر هاڤانا بگۆڕدرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌نێوان  کوبا و ئه‌مریکا بیروراى جیاواز هه‌یه‌، ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناڕه‌زایى له‌باره‌ى پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ له‌ کوبا، هه‌روه‌ها کوباش ناڕه‌زایى و نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌تى ئه‌مریکا ده‌بێت، بوار بۆ کردنه‌وه‌ى لاپه‌ره‌یه‌کى نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانمان هه‌یه‌".

له‌لاى خۆشیه‌وه‌ رائول کاسترۆ سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ووتی: "ده‌کرێت جیاوازى بیرمان هه‌بێت و له‌ چوارچێوه‌ى رێز ئه‌مه‌ش به‌هه‌مه‌لایه‌نانه‌ تاوتوێ له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌مڕۆ پرسێک له‌سه‌رى رێکنه‌که‌وین ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سبه‌ى رێکبکه‌وین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌ندامانى کۆنگره‌ گوێڕایه‌ڵى سه‌رۆکه‌کانیان بن".

گفتوگۆى نێوان کاسترۆ و ئۆباما سه‌ره‌تا باس کردن بوو له‌ کردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ هاڤانا و کوبا له‌ واشنتۆن.





سه‌رچاوه‌ : ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو