تورکیا نیگه‌رانه‌ له‌به‌یانـنامه‌که‌ى په‌رله‌مانى نه‌مساوباڵیۆزى خۆى له‌و وڵاته‌ بانگهێشت ده‌کاته‌وه‌

4/24/2015 12:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

تورکیا نیگه‌رانه‌ له‌ و به‌یاننامه‌یه‌ى که‌له‌لایه‌ن حزبه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تیـیان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌یه‌ واژویان کردووه‌‌ که‌ تیایدا کوشـتنکاریـیه‌کانى ئه‌رمه‌نیه‌کان مه‌سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌رى له‌ له‌ تورکیا ئه‌نجام دران به‌ جینۆساید ناوده‌برێت .

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند حه‌سه‌ن گۆیژ باڵیۆزى تورکیا بۆ‌ نه‌مسا بانگهێشتى وڵات کراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها باڵیۆزى نه‌مسا بۆ تورکیا ئه‌ویش بانگهێشتى وه‌زاره‌ت کراوه‌ تاوه‌کو ناڕه‌زایى تورکیای پـێبگه‌یه‌نن.

رۆژى سێشه‌ممه‌ 21 ى نیسانى 2015 هه‌ر شه‌ش حزبه‌که‌ى نێو په‌رله‌مانى نه‌مسا به‌یانـنامه‌یه‌کان واژۆ کرد و به‌ دوایدا خوله‌کێـک به‌ پـێوه‌ وه‌سـتان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانى قوربانیـیه‌ ئه‌رمه‌نیه‌کان .

له‌ به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه‌ " وه‌کو ئه‌رکێـکى مێژوویى که‌ پاشایه‌تى نه‌مساوی- هه‌نگارى هاوپه‌یمانى ئیمپـراتۆریه‌تى عوسمانى بوو له‌ ده‌مى شه‌ڕى جیهانى یه‌که‌مدا، به‌رپـرسیارێتى ئێمه‌یه‌ دانبنێـین به‌وه‌ى ئه‌و کاره‌ دڕندانانه‌ى کرابوون جینۆسایدبوون و سه‌رزه‌نشتیان ده‌که‌ین.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌یه‌کى له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رکرد و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ که‌ " په‌رله‌مانى نه‌مسا مافى ئه‌وه‌ى نیـیه‌ گه‌لى تورک تۆمه‌تباربکات به‌ تاوانێـک که‌ به‌ پـێچه‌وانه‌ى یاسا و ڕاستیـیه‌ مێژوویـیه‌کانه‌."

پاشان له‌ به‌شێـکى دیکه‌ى به‌یانـنامه‌که‌دا نووسراوه‌ " ده‌بێت چاک بزانرێت تورکیا و میلـله‌تى تورکیا هه‌رگیز ئه‌م بوختانه‌ له‌ دژى مێژوویه‌که‌ى له‌ بیر ناکات."

زۆرێـک له‌ مێژووناسان و توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن نزیکه‌ى 1.5 ملیۆن ئه‌رمه‌نى له‌ کوشـتنکاریـیه‌کانى سه‌رده‌مى شه‌ڕى جیهانى یه‌که‌م له‌ ژێر حوکمڕانى ئیمپـراتۆریه‌تى عوسمانى کوژراون و ئه‌وه‌ى ڕوویدابوو جینۆسایدبووه‌. به‌ڵام تورکیا به‌ توندى ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت له‌و ڕووداوانه‌ تورکیش تیایاندا کوژراون.



سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو