داعش به‌رپـرسیارێتى خۆى له‌ هێرشه‌که‌ى ته‌کساس ڕاگه‌یاند

5/5/2015 6:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

داعش به‌رپـرسیارێتى خۆى له‌ هێرشه‌که‌ى شـارى داڵاسى ولایه‌تى ته‌کساسى ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ى کرایه‌ سه‌ر سه‌نته‌رێـک که‌ تیایدا پـێشـانگایه‌کى کارێکاتێرى سه‌ر ئیسلام و پـیغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د لێ سـازده‌کرا.

ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ داعش له‌ ڕادیۆکه‌ى خۆى ڕایگه‌یاند  که‌ دوو له‌ سه‌ربازانى خه‌لافه‌ت هێرشه‌که‌ى ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌یان ئه‌نجامداوه‌. پاشان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کردووه‌ و وتویه‌تى ئه‌وه‌ى بۆتان به‌ ڕێوه‌یه‌ خراپـتر و تاڵتر ده‌بن.

 

پـۆلیس ناوى هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌که‌ى ئاشکراکرد‌ که‌ به‌ ده‌سـتى هێزه‌کانى پـۆلیس کوژران. یه‌کێکیان ئێلتۆن سیمپـسۆنه‌ و ته‌مه‌نى 30 سـاڵ بووه‌ و له‌ سـاڵى 2006 وه‌ له‌ ژێر چاودێریدا بووه‌ و له‌ سـاڵى 2010 به‌ درۆکردن له‌گه‌ڵ ده‌زگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى ئه‌مه‌ریکا FBI تاوانبارکرا سه‌باره‌ت به‌ خواستى بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیـیه‌کانى سۆماڵ. 
ئه‌وى دیکه‌یان ناوى نادر حه‌مید سۆفى ته‌مه‌نى 34 سـاڵ بوو. هه‌ردووکیان پـێـکه‌وه‌ له‌ شارى فینیکسى ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا له‌ یه‌ک ئه‌پارتماندا ده‌ژیان.


سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو