ئۆباما بڕیاریدا 450 سه‌ربازى دیکه‌ ڕه‌وانه‌ى عێراق بکرێ‌ و چه‌کیش بۆ پێشمه‌رگه‌ بنێردرێت

6/10/2015 10:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مه‌ریکا بڕیاریدا 450 سه‌ربازى دیکه‌ بۆ راهێنان ومه‌شقپێکردن ره‌وانه‌ى عێراق بکات و چه‌ک وته‌قه‌مه‌نیش بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ بنێرێ‌.

باراک ئۆباما سه‌رۆکى ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بڕیارى دا 450 سه‌ربازى دیکه‌ى وڵاته‌که‌ى به‌مه‌بستى مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌کان ڕه‌وانه‌ى عێراق بکات   هه‌روه‌ها فه‌رمانى به‌خێراکردنى پرۆسه‌ى ناردنى چه‌ک  و ته‌قه‌مه‌نى بۆ هێزه‌کانى پـێشمه‌رگه‌ ده‌رکرد، تاوه‌کو باشتر بتوانرێت داعش لاواز بکرێت و له‌ ناوبـبرێت.

کۆشـکى سـپى ڕۆژى چوراشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند : سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا بڕیارى دا 450 سه‌ربازى دیکه‌ى وڵاته‌که‌ى به‌مه‌بستى مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌کان ڕه‌وانه‌ى عێراق بکات   هه‌روه‌ها فه‌رمانى به‌خێراکردنى پرۆسه‌ى ناردنى چه‌ک  و ته‌قه‌مه‌نى بۆ هێزه‌کانى پـێشمه‌رگه‌ ده‌رکرد، تاوه‌کو باشتر بتوانرێت داعش لاواز بکرێت و له‌ ناوبـبرێت.ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که‌ بڕیاره‌که‌ى ئۆباما له‌سه‌ر داواى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرى عێراق بوه‌و هه‌روه‌ها ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا و مارتن دێمپسى سه‌رۆکى له‌شکر و هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانیان له‌م هه‌نگاوه‌ کردووه‌.

بڕیاره‌ ئه‌م سه‌ربازانه‌ بۆ بنکه‌ى له‌شکرى ته‌قه‌دوم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى ئه‌نبار ڕه‌وانه‌بکرێن. ئه‌مه‌ ته‌واوکه‌رى ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌بێت که‌ له‌ ئێسـتادا له‌ چوار بنکه‌ى سه‌ربازى له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن که‌ بریتین له‌ بنکه‌کانى ئه‌سه‌د، بسمایه‌، تاجى و هه‌ولێر که‌ تیایاندا زیاتر له‌ 9 هه‌زار سه‌ربازى عێراقى پـێشتر مه‌شقیان‌پـێکراوه‌ و ئێسـتا 3 هه‌زار سه‌ربازى دیکه‌ مه‌شقیان پـێده‌کرێت.

شایانى باسه‌ دواى هاتنى ئه‌م سه‌ربازانه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌ کۆى سه‌ربازه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق ژماره‌یان ده‌گاته‌ 3100  سه‌رباز و به‌شدارى له‌ شه‌ڕه‌کاندا ناکه‌ن.

هه‌روه‌ها ئۆباما فه‌رمانى کردووه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق به‌ خێرایى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و ئامێرى له‌شکرى پـێویست ڕه‌وانه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ بکرێن.



سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو