به‌شدارى ژماره‌یه‌ک له‌وڵاتان کۆنگره‌ى 20G له‌ تورکیا ده‌ستى به‌کاره‌کانی کرد

11/15/2015 2:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ 15 ى تشرینى دووه‌مى 2015  به‌ به‌شدارى زیاتر له‌ 20سه‌رکرده‌ى وه‌ڵاته‌ زلهێزه‌کانى لوتکه‌ى G20 ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى ناتۆ کۆنگره‌ى ئه‌نتالیا له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .
ئه‌م کۆنگره‌یه‌ له‌ کاتێکدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ تورکیا زیاتر له‌ یه‌ک ملیون کۆچبه‌رى سوریاى له‌ خۆکردوه‌ به‌ هۆى گرفته‌کانى سوریاوه‌ .

هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى وڵاتانى 20 G بڕیاره‌ چه‌ند پرسێکى گرنگ له‌خۆ بگرێت وه‌ک پرسى سیاسیى و ئابورى وگۆڕانکارییه‌ ژینگه‌یه‌کان وتیرۆرو پرسى کۆچبه‌ران وخراپى گشه‌سه‌ندنى ئابورى جیهان و چۆنێتى دانانى ستراتیژێک بۆ گه‌شه‌ سه‌ندنى ئابوریى و تاوتێکردنى ستراتیژێکى نوێ سه‌باره‌ت وه‌به‌رهێنان و بازرگانى و وزه‌و په‌ره‌پێدانى ئابورى جیهان وئاڵۆزییه‌کانى سنورى باشورى تورکیا به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى پرسیاره‌ دۆزینه‌وه‌ى میکانزم و هه‌لى کێ بڕکێیه‌ له‌ به‌رده‌م له‌ به‌رده‌م سه‌رکرده‌کان بۆ وه‌رگرتنى ئه‌م دۆسیایانه‌ .

کۆنگره‌ى لوتکه‌ى وڵاتانى G20له‌ کاتێکدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ئابورى وڵاتانى جیهان به‌ سستى گوزه‌ر ده‌کات هاوکات قه‌یرانى دارایى و ئابورى کاریگه‌رى خستۆته‌ سه‌ر لاوزکردنى ئابورى وڵاته‌ گه‌وره‌کان و تازپێگه‌یشتوه‌کان . به‌پێى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆمارى تورکیا که‌ وڵاته‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى لوتکه‌که‌ ده‌کات، ئه‌مساڵ له‌ پاڵ کێشه‌ ئابوورییه‌کان باس له‌ تیرۆر و کێشه‌ى سووریاش ده‌که‌ن. به‌هۆى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ و هێرشێکى تیرۆریستى له‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه‌، که‌ وڵاته‌که‌ى به‌شداریى له‌ کۆبوونه‌وه‌کان ناکات.

 ساڵانه‌ سه‌رۆکى وڵاتانى چین، هیندستان، ئه‌ندۆنیسیا، ژاپۆن، کۆریاى باشوور و سعودیه‌ له‌ کیشوه‌رى ئاسیا، ئه‌رژه‌نتین و به‌رازیل له‌ ئه‌مریکاى باشوور، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا و تورکیا له‌ کیشوه‌رى ئه‌وروپا، ئه‌مریکا، که‌نه‌دا و مه‌کسیک له‌ کیشوه‌رى ئه‌مریکاى باکوور، ئوسترالیا و ئه‌فریقیاى باشوور له‌ میانه‌ى گرووپى 20، به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدان به‌ ئابووریى جیهانی، کۆده‌بنه‌وه‌.
چاوه‌ڕوانده‌کرێ له‌ پاڵ کۆبوونه‌وه‌ى گشتى چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى و سێقۆڵیش ببه‌سترێ.


زۆرترین خوێندراو