تورکیا فرۆکه‌یه‌کى روسى ده‌خاته‌ خواره‌وه‌

11/24/2015 7:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


تورکیا فرۆکه‌یه‌کى جه‌نگى روسیا ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ به‌بیانوى ئه‌وه‌ى ئاسمانى وڵاته‌که‌ى به‌زاندووه‌ ،له‌لاى خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆکى روسیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه‌ ده‌خاته‌روو به‌مه‌ترسى ده‌زانێ بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌ردوو وڵات .

  ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆکى روسیا رایگه‌یاند: "فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌که‌ ئاسمانی تورکیای نه‌به‌زاندووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ درووست نه‌کردووه‌".
هۆشداریشیدا که‌ :"رووداوه‌که‌ کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان روسیا و تورکیا".

ره‌خنه‌شیگرت که‌: "تورکیا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بکات، داوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌په‌یمانی ناتۆ کردووه‌".

  پۆتین  ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌سه‌باره‌ت به‌روداوه‌که‌  لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌که‌ن 

وتیشی: "فڕۆکه‌که‌ له‌سه‌ر چیایه‌کی نێو سنووری سوریا که‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌، که‌ کۆمه‌ڵێک چه‌کداری تیرۆیستی به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کداریان درووستکردبوو".
له‌لاى خۆشیه‌وه‌ تورکیا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌و فرۆکه‌ى روسیا ئاسمانى وڵاته‌که‌ى به‌زاندووه‌ دواى ئاگادار کردنه‌وه‌ى فرۆکه‌وانه‌که‌ش هه‌ربه‌رده‌وام بووه‌ .
‌  
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ربازییه‌وه‌ وه‌رگیراون، له‌ تۆماره‌کان ده‌رده‌که‌وێت که‌ فڕۆکه‌یه‌کى نه‌ناسراو کایه‌ى ئاسمانى تورکیا ده‌به‌زێنێت.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى فڕۆکه‌که‌ چه‌ند جارێک ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشێڵکردنى کایه‌ى ئاسمانى تورکیا له‌ نزیک شارۆچکه‌ى یالاداغى سه‌ر به‌ پارێزگه‌ى هه‌تای، له‌ تۆماره‌کان ئه‌م رووداوانه‌ به‌ روونى ده‌رده‌که‌ون.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى ٥ خوله‌کدا ١٠ جار ئاگه‌دار ده‌کرێته‌وه‌ و فڕۆکه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشێلکردنى کایه‌ى ئاسمانى تورکیا، ٢ فڕۆکه‌ى جه‌نگیى تورکیا له‌ جۆرى "F-16" فڕۆکه‌که‌ ده‌پێکن.


زۆرترین خوێندراو