ئێران و ئه‌مه‌ریکا زیندانیه‌کان ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن

1/16/2016 7:02:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


هه‌ردوو وڵاتى ئه‌مه‌ریکاو کۆمارى ئیسلامى ئێران زیندانیه‌کانیان ئاڵو گۆر ده‌که‌ن له‌وچوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران خوێندکار "ماتیو ترڤینچیک"ئازاد کرد وه‌کو به‌شێک له‌ گۆڕینه‌وه‌ى زیندانیان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.

له‌ کاتێکدا ئێران و زلهێزانى جیهان خۆ ئاماده‌ ده‌که‌ن بۆ چه‌سپاندنى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ناوکییه‌ى که‌ پاره‌که‌ مۆریان کرد بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى چالاکى ناوکى ئێران له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنى سزا ئابورییه‌کان له‌سه‌ر ئێران، کاربه‌ده‌ستانى ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌یه‌نن پێنجه‌م که‌سى ئه‌مه‌ریکایى که‌ له‌ لایه‌ن ئیرانه‌وه‌ ده‌ستگیر کرابوو، خوێندکارێک، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئازاد کرا وه‌کو به‌شێک له‌ گۆڕینه‌وه‌ى زیندانیان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.

پێشتر ئێران ڕایگه‌یاند چوار ئه‌مه‌ریکایى به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانى له‌ زیندان ئازاد ده‌کات وه‌کو به‌شێک له‌ گۆڕینه‌وه‌ى زیندانییه‌کان. میدیاى ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت جه‌یسن ڕه‌زایه‌نى ڕۆژنامه‌وانى واشنتۆن پۆستیش له‌ نێویاندایه‌.

ئێران ده‌ستبه‌جێ ناوى ئه‌و که‌سانى ئاشکرا نه‌کردووه‌ به‌ڵام دادپرسى گشتى تاران عه‌باس جه‌عفه‌رى ده‌وڵه‌تئابادى ڕایگه‌یاند ئه‌و ئازاد کردنه‌ به‌ فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتیمانى بووه‌.

ڕه‌زایه‌ن که‌ به‌ڕێوه‌به‌رى بیرۆى تارانى ڕۆژنامه‌که‌یه‌ هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئێرانى و ئه‌مه‌ریکاییشه‌. زیاتر له‌ 500 ڕۆژه‌ له‌ زینداندا بوو و پاره‌که‌ به‌ تاوانى سیخوڕى کردن له‌ دادگاییه‌کى داخراودا سزا درا.

ئاژانسى فه‌رمى ده‌نگوباسى ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و که‌سانه‌ى ترى که‌ ئازاد کراون ئه‌میر حیکمه‌تى ئه‌ندامى پێشووى مارینزى ئه‌مه‌ریکا و قه‌شه‌ سه‌ید عابدینى و هه‌وه‌ها نه‌سره‌توڵاى خوسره‌وه‌ی.

ئه‌مانه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ له‌ زیندانى ئێران ئازاد کران له‌ به‌رامبه‌ر ئازاد کردنى 7 که‌سى ئیرانى که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ گیراون.  

 سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو