داعش زیاتر له‌ 300 هاوڵاتى سوریاى به‌ شێوه‌یه‌کى دڕندانه‌ ده‌کوژێت

1/17/2016 2:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش ئێواره‌ى دوێنى زیاتر له‌ 300 هاوڵاتى دانیشتوى گوندی(برغلیه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى دیر ئه‌زور) ى به‌ شێوه‌یه‌کى دڕندانه‌ سه‌ربڕى . 

لاى خۆیه‌وه‌ حکومه‌تى دیمه‌شق ئیدانه‌ى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ى کردو به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقى و یاسایى خسته‌ پاڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى که‌ هاوکارى تیرۆر ده‌که‌ن .

ئاژانسى ساناى هه‌واڵى سه‌ر به‌حکومه‌ته‌که‌ى به‌شار ئه‌سه‌د :"ئاشکرایکرد داعش له‌ کرده‌ویه‌کى کۆمه‌ڵکوژیدا که‌ له‌ گوندى برغلیه‌ ئه‌نجامیداوه‌ زیاتر له‌ 300 هاوڵاتى سڤیلى سه‌ربڕیوه‌ که‌ زۆربه‌یان منداڵ و ژن و به‌ته‌مه‌ن بوون .

هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌ته‌که‌ى به‌شار ئه‌ساد له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ئاشکرایکرد :" ئه‌و وڵاتانه‌ى پشتگیرى تیرۆر ده‌که‌ن به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقى  و یاسایان له‌ سه‌ر شانه‌ به‌رامبه‌ر کوشتنى ئه‌و هاوڵاتیه‌ سڤیلانه‌ .

ئاماژه‌شى به‌وه‌دا ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش ئێستا له‌ داڕماندایه‌و به‌  ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره‌ کرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت وره‌ى خۆیان به‌رزبکه‌نه‌وه‌ له‌و شکسه‌ى به‌سه‌ریاندا هاتووه‌ .


زۆرترین خوێندراو