هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ستراتیژیه‌تێـکى نوێ بۆ خێرا له‌ناوبردنى داعش داده‌نێت

1/21/2016 5:32:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز


فڕانسوا ئۆلاند ئه‌مڕۆ پـێـنج شه‌ممه‌ له‌ میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ دیپـلۆماتانى وڵاته‌که‌ى له‌ کۆشکى ئێلێزێ  ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ هێرشه‌ ئاسمانیـیه‌کانیان بۆ سه‌ر داعش له‌ عێراق و سوریا زیاتر و چڕترده‌که‌نه‌وه‌ و فه‌ڕه‌نساش ڕۆڵێـکى ته‌واو ده‌بینێت.

ئه‌م لێدوانه‌ى ئۆلاند پاش ئه‌وه‌ دێت که‌ وه‌زیرانى به‌رگرى حه‌وت وڵاتى به‌شدار له‌ هێرشه‌ ئاسمانیـیه‌کانى سه‌ر داعش ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ پاریس کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سـازکرد به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێکردنى دوایـین پـێشـهاته‌کانى شه‌ڕه‌که‌.

ئۆلاند باسى له‌وه‌شکرد که‌ له‌ میانه‌ى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ جه‌ختکراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تى ڕزگارکردنى شارى ڕه‌ققه‌ له‌ سوریا و شارى موسڵ له‌ عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ وڵاتانى هاوپه‌یمانان خوازیارن پشـتگیرى له‌ هێزه‌ عه‌ره‌بى و کوردیـیه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بکه‌ن. وتى " ئه‌و کاره‌ پـێویسته‌ بکرێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و دوو شاره‌ و هه‌موو ناوچه‌کانى سوریا و عێراق له‌ ده‌ستى ده‌سـتى داعشدا ڕزگاربکرێن."

سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا هه‌روه‌ها وتى داعش ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ لاوازتر ده‌بێت و دووچارى شکست ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام هێشـتا دڕندانه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر خه‌ڵکى سیڤیل.

جێى ئاماژه‌یه‌ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکاش باسى له‌وه‌ کرد که‌ 

ئاشتۆن کارته‌ر ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ پاریس له‌ میانه‌ى گۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جان ئیف لودغیان هاوتا فه‌ڕه‌نسایـیه‌که‌ى رایگه‌یاند : هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ستراتیژیه‌تێـکى نوێ داده‌نێت بۆ خێراکردن له‌ پـرۆسه‌ى له‌ناوبردنى داعش له‌ عێراق و سوریا.  ووتیشى  پاش سێ هه‌فته‌ى دیکه‌ 26 وڵاتى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌ له‌گه‌ڵ عێراق به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ برۆکسل ده‌که‌ن بۆ تاووتوێکردن پـلانه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.


سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو