مه‌له‌وانێک : زیاتر له‌ 30 کۆچبه‌ر له‌به‌رچاوم خنکان و نه‌متوانى هیچیان بۆ بکه‌م

2/8/2016 8:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


مه‌له‌وانێکى خۆبه‌خش چیرۆک و هۆکارى مردنى کۆچبه‌ران له‌ده‌ریاى ئیجه‌دا ده‌گێڕێته‌وه‌و ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ده‌کات که‌ زیاتر له‌ 30 کۆچبه‌ر له‌به‌رچاوى خنکان و نه‌یتوانیوه‌ هیچ هاوکاریه‌کیان بکات 

 سیمۆن لویس ، ئه‌و مه‌له‌وانه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالیه‌یه‌ که‌ به‌خۆبه‌خشانه‌ و له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌شدار بووه‌ له‌ڕزگارکردنى سه‌دان  کۆچبه‌ر له‌ئاوه‌کانى ده‌ریاى ئیجه‌دا و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌زموونى کردووه‌ هه‌رگیز له‌ یادیان ناکات.

وه‌ک به‌شێک تیمێکى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕزگارکردنى کۆچبه‌ران ، سیمۆن لویس ، ده‌ڵێت ته‌نها له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژدا زیاتر له‌ 500 کۆچبه‌ریان ڕزگارکردووه‌ به‌ڵام وه‌ک خۆى ده‌ڵێت له‌و ماوه‌یه‌ش زیاتر له‌ 30 کۆچبه‌ریشى دیوه‌ که‌ به‌به‌رچاوى ئه‌وه‌وه‌ خنکاون و ئه‌ویش نه‌یتوانیوه‌ هیچیان بۆ بکات چونکه‌ ئه‌وان گه‌شتوون به‌ سنوره‌ ئاویه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و چالاکى له‌و جۆره‌ش له‌و سنورانه‌دا ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ له‌ئاوه‌کانى تورکیادا خنکاون.

سیمنۆن لویس ، درێژه‌ به‌ قسه‌کانى ده‌دات و چیرۆکێک ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت " دایکێک ( له‌پاش نقومبوونیان )که‌ده‌یویست منداڵه‌که‌ى ڕزگار بکات ، که‌ ئێمه‌ى بینیى ده‌ستبه‌جێ منداڵه‌که‌ى فڕێدا به‌ ئاڕاسته‌ى ئێمه‌ تاڕزگارى بکه‌ین به‌ڵام خۆى له‌ ئێمه‌ به‌ دوورگرت ، ئه‌مه‌ به‌ڕاده‌ى دڵشکان ئازارى دام". 

سیمۆن ، نامۆ نیه‌ به‌ زاراوه‌ى کۆچبه‌رى ده‌ریایى چونکه‌ ووڵاته‌که‌ى خۆشى ئه‌زموونى له‌م جۆره‌ى له‌ ڕابردوودا هه‌بووه‌ و هه‌زاران که‌س له‌پێش گه‌شتنیان به‌ ئوسترالیا له‌ ده‌ریاکانى نزیک ئه‌و ووڵاته‌ خنکاون و هاوکات به‌توندى ڕه‌خنه‌ى له‌سیاسه‌تى ئێستاى  ووڵاته‌که‌ى گرت که‌له‌به‌رامبه‌ر کۆچبه‌رانى ده‌ریایى پیاده‌ ده‌کات که‌ ئه‌ویش گرتن و دیپۆرتکردنه‌وه‌یانه‌ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ى که‌به‌به‌له‌مه‌که‌ لێوه‌ى هاتوون. له‌باره‌ى جۆرى ئه‌و به‌له‌مانه‌ش که‌ کۆچبه‌ران به‌کارى ده‌هێنن ، لویس ده‌ڵێت خراپترینن له‌ڕووى جۆریه‌وه‌ و مه‌کینه‌ى ساخته‌ى جۆرى چینیان له‌سه‌ره‌ و ئه‌و چاکه‌تى سه‌لامه‌تیه‌ش که‌ له‌به‌ریاندا بووه‌ له‌ڕووى جۆریه‌وه‌ ساخته‌ و بێ کوالیتیه‌. 


زۆرترین خوێندراو