واشنتۆن پۆست: ده‌بێ ئۆباما له‌باره‌ى عێڕاقه‌وه‌ بڕیار بدات

5/2/2016 3:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





ڕۆژنامه‌یه‌کى ئه‌مریکى ده‌نووسێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق تواناى چاره‌سه‌رکردنى ئاڵۆزییه‌کانى عێراقى نه‌بێت، ده‌بێ سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بدات.

ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریکى له‌ بابه‌تێکدا ده‌نووسێت، ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى ناوخۆى عێراقى پێ چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، ده‌بێ باراک ئۆباما سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بدات.

 له‌ بابه‌ته‌که‌دا باس له‌ بارودۆخى عێراق و گرژى و ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ ده‌کات و ده‌نووسێت: "له‌ عێراقدا حکومه‌ت نه‌ماوه‌ و ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات بێسه‌روبه‌رییه‌." هه‌ر له‌و بابه‌ته‌دا که‌ پێشبینیى جیابوونه‌وه‌ى هه‌رێمه‌کانى عێراق ده‌کات ڕاى شاره‌زایان دێنێته‌وه‌، که‌ پێییان وایه‌ عێراق به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستاى ئه‌سته‌مه‌ پێکه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌.

محه‌مه‌د خه‌دیرى که‌ بۆ ماوه‌ى ساڵانى 2003تا 2009 له‌گه‌ڵ باڵیۆز و فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ عێراقدا کارى کردووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ "پێویسته‌ حکومه‌تى ئه‌مریکا زیاتر بیر له‌ چاره‌سه‌رى دابه‌شبوونى هه‌رێمایه‌تى بکاته‌وه‌ بۆ عێراق نه‌ک مه‌رکه‌زییه‌ت." داواش ده‌کات حکومه‌تى ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى کورد و سوننه‌ و شیعه‌ به‌جیا گفتوگۆ بکات و پێداگره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى "چاره‌سه‌رێکى زۆر رڕادیکاڵییانه‌ پێویسته‌". جێى باسه‌، خدێرى له‌ کۆتایى ساڵى ڕابردوو و له‌ به‌باتێکدا، به‌ هه‌مان شێوه‌ داواى دابه‌شبوونى عێراقى کردبوو له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌بردنى کاروباره‌کانى وڵات.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشى سیاسى له‌ عێراق، شاره‌زایه‌کى سیاسیى ئه‌مریکى حکومه‌ت له‌ به‌غدا ئیفلیج بووه‌ و وڵات به‌و شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ نابرێت. 

ئیما سکای، شاره‌زاى ئه‌مریکى و ڕاوێژکارى سیاسیى پێشووى هێزه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق ده‌ڵێ" عێراق به‌و شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ نابرێت". ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ "ئه‌و یاریکه‌رانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تن، له‌ ده‌وڵه‌ت به‌هێزترن، هه‌ربۆیه‌، حکومه‌تى به‌غدا ئیفلیج و گه‌نده‌ڵه‌".


زۆرترین خوێندراو