یه‌که‌م کۆنگره‌ى لووتکه‌ى مرۆیى له‌ ئه‌سته‌مبوڵ ده‌به‌سترێت

5/2/2016 3:59:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌دکاتکه‌ له‌ کۆتایى ئه‌م مانگه‌دا له‌ ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا کۆنگره‌ى لووتکه‌ى جیهانیى مرۆیى ده‌به‌سترێت.

نووسینگه‌ى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، له‌ کۆتایى ئه‌م مانگه‌دا له‌ ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا کۆنگره‌ى لووتکه‌ى جیهانیى مرۆیى ده‌به‌سترێت.

به‌ پێى نووسینگه‌که‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، کۆنگره‌که‌‌ له‌ ٢٣ و ٢٤ى ئه‌م مانگه‌، به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى  وڵاتان و به‌رپرسانى باڵاى جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

پرسى مافى مرۆڤ و یاساى نێوده‌ڵه‌تى و کاره‌ساتى مرۆڤ له‌ ناوچه‌کانى کێشه‌دا، باسى سه‌ره‌کیى کۆنگره‌که‌ ده‌بێت.


زۆرترین خوێندراو