په‌‌رله‌مانى ئه‌وروپا: ڕازیبوون به‌ پێشنیارى تورکیا بۆ هه‌ڵگرتنى ڤیزا، مه‌رجدار ده‌بێت

5/4/2016 2:53:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، وڵاتانى ئه‌وروپا نیگه‌رانن له‌ بڕیارى هه‌ڵگرتنى ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتیانى تورکیا.

 له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا، په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌وروپا نیگه‌رانن له‌و بڕیاره‌ که‌ بیده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنى ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتیانى تورکیا، له‌وه‌ى که‌ تورکیا نه‌توانێت کۆنتڕۆڵى کۆچى په‌نابه‌ران بکات.

په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا پڕۆژه‌که‌ى تورکیا ده‌خرێته‌ به‌رباس، که‌ ئه‌وه‌ش پێویستى به‌ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندیى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و وڵاتانى ئه‌وروپى هه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ى به‌یاننامه‌که‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، له‌وانه‌یه‌ ‌داخوازییه‌که‌ى تورکیا بۆ هه‌ڵگرتنى ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانى سنووردار بکرێت و مه‌رجى ڕێزگرتن له‌ ئازادى و مافى پێکهاته‌کان و چه‌ندین مه‌رجى دیکه‌ به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بسه‌پێندرێت، له‌وانه‌ سنوورداربوونى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هاووڵاتییانى تورکیا له‌ چوارچێوه‌ى وڵاتانى شنگن. هه‌روه‌ها ته‌نیا به‌مه‌به‌ستى گه‌شتکردن ده‌توانن به‌ بێ ڤیزا سه‌ردانى وڵاتانى ئه‌وروپا بکه‌ن و ڕێگه‌ى کارکردنیان لێ ده‌گیرێت.


زۆرترین خوێندراو