ئه‌مریکا مووشه‌کى ڕووسى ده‌کڕێت

5/4/2016 2:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





کۆنگریسى ئه‌مریکا به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تێپه‌ڕاند که‌ نزیکه‌ى ٧ ملیار دۆلاره‌.

 کۆنگریس بودجه‌ى ٧ ملیار دۆلاریى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکاى په‌سه‌ند کرد و ڕه‌زامه‌ندیى نیشان دا به‌وه‌ى که‌ پنتاگۆن ژماره‌یه‌ک مووشه‌ک له‌ ڕووسیا بکڕێت.

به‌ندێکى جێى سه‌رسووڕمانى بودجه‌ى پنتاگۆن، ڕازیبوونى کۆنگرێسى ئه‌مریکایه‌ له‌سه‌ر کڕینی جۆرێک له‌ مووشه‌کى دروستکراوى ڕووسیا. 

به‌ ڕاى چاودێران، ئه‌و بڕگه‌یه‌ له‌ بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا، په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌وداى نێوان هه‌ردوو وڵاتى زلهێز له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و دۆسییه‌ گه‌رمانه‌ى که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ ئارادان.


زۆرترین خوێندراو