ئه‌مریکییه‌ک دواى 5 مانگ مانه‌وه‌ له‌ ناو داعش ڕاده‌کات

5/22/2016 5:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





پیاوێک به‌ ناوى (مۆ) خه‌ڵکى نیویۆرک ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌، دواى 5 مانگ مانه‌وه‌ له‌ ناو داعش له‌ گرتووخانه‌که‌یه‌وه‌ له‌ ئه‌مریکا سه‌ربورده‌ى خۆى له‌گه‌ل داعش بۆ (ئێن بى سى نیوز) ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ شه‌یتاندا ژیام.

مۆ، به‌ وته‌ى خۆى له‌ ساڵى 2014،  له‌ ڕێگه‌ى تۆمارى ڤیدیۆییه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى داعشه‌وه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌ و ڕازیان کردووه‌ ببێت به‌ ئه‌ندامیان و هه‌رچۆنێک بێ خۆى گه‌یاندۆته‌ سووریا . 

ده‌ڵێ دواى پێنج مانگ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا بینیم ئه‌وان هه‌موو جۆره‌ تاوانێکیان ئه‌نجام ده‌دا، ده‌یانوت ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت ده‌گه‌یه‌نینه‌ هه‌موو جیهان و کۆنتڕۆڵى دنیا ده‌که‌ین، له‌ ڕاستیدا له‌و ماوه‌یه‌دا من له‌گه‌ڵ شه‌یتاندا ژیام.

 ناوبراو وتى "به‌هاوکاریى هه‌ندێک خه‌ڵک خۆم ده‌رباز کرد بۆ تورکیا و خۆم گه‌یانده‌ کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ ئه‌نکه‌را، له‌ به‌رده‌رگاى کونسوڵخانه‌ هه‌ردوو پێیه‌کانم له‌کار که‌وتن و به‌ ده‌نگێکى کز هاوارم کرد به‌س بمبه‌نه‌ ژووره‌وه‌ و ئیتر خۆم دا به‌ده‌ست کونسوڵخانه‌وه‌ و گه‌ڕێندرامه‌وه‌ بۆ ئه‌مریکا. 

مۆ ده‌ڵێ " له‌پێناوى شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ داعش و له‌ناوبردنى ئه‌و گروپه‌، هه‌ر لایه‌نێک له‌ جیهاندا شه‌ڕیان بکات من هاوکاریى ده‌که‌م."


زۆرترین خوێندراو