پێشبینى ده‌کرێت سکرتێرى داهاتووى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئافره‌ت بێت

5/23/2016 4:35:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





گفتوگۆکان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گه‌رمن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سکرتێرى گشتیى ڕێکخراوه‌که‌، ئه‌مجاره‌ جیاواز له‌ هه‌ر خولێکى تردیکه‌ى یوئێن که‌ له‌ 1945ه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ زۆره‌ که‌ کاندیدێکى ئافره‌ت ئه‌و پۆسته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ وه‌ربگرێت.

به‌پێى (یو ئێس ئه‌ى توده‌ی)، تا ئێستا 9 کاندید هه‌یه‌ بۆ جێگره‌وه‌ى (بان کى مون)، سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، که‌ چوار پاڵێوراوى به‌هێز بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆستی، ژنن. کاندیدى دیکه‌ش دێنه‌ پێشه‌وه‌، له‌ وڵاتى زۆر بچووکیش هه‌ن وه‌ک مۆنتینیگرو که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ و دانیشتووانه‌که‌ى ته‌نیا 650 هه‌زار که‌سه‌.

به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، به‌هێزترین پاڵێوراو، (سوزانا مالکورا) ژنێکى ئه‌رژه‌نتینییه‌ که‌ ئێستا پۆستى سه‌رۆکى دیوانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانى هه‌یه‌ و ئه‌ندازیارى ئه‌لیکترۆنیکه‌. له‌ کۆتایى ئه‌مساڵدا ، هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌کرێت و له‌ 1ى مانگى کانوونى دووه‌مى داهاتووه‌وه‌ سکرتێرى نوێى یوئێن له‌ جێگاى بان کى مون ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.


زۆرترین خوێندراو