بانکى وه‌به‌رهێنانى ئه‌وروپى تاوتوێى قه‌رزپێدان به‌ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات

5/26/2016 6:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





بانکى وه‌به‌رهێنانى ئه‌وروپى تاوتوێى قه‌رزپێدان به‌ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات و به‌غداش ناچار ده‌کات به‌شى هه‌رێمى کوردستان بدات

کۆنسه‌ى گشتیى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌ دانیشتنى دوێنێیدا بڕیارى دا هاوکاریى هه‌رێمى کوردستان بکات بۆ ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانى دارایى و ئه‌مڕۆش کۆنووسى کۆبوونه‌وه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دلاوه‌ر ئاژگه‌یى نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا له‌ لێدوانێکى تایبه‌تدا بۆ (ناوه‌ندى هه‌واڵى ئازاد) وتى "نوێنه‌رانى هه‌ر بیست و هه‌شت وڵاتى ئه‌ندام له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه‌ و ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بانکى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى نێوده‌وڵه‌تیى دراو قه‌رز بده‌نه‌ هه‌رێمى کوردستان و له‌و قه‌رزانه‌ى ده‌ده‌نه‌ عیراق، مه‌رج دابنێن بۆ به‌غدا که‌ پشکى هه‌رێمى کوردستانى لێبدات".

 هه‌ر به‌ پێى لێدوانى ئاژگه‌یی، وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا له‌هه‌مان کاتدا بڕیاریان داوه‌ که‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بکه‌ن ده‌رباره‌ى هاوکارییه‌کانى بانکى وه‌به‌رهێنانى ئه‌وروپى تا هه‌موو ئه‌و قه‌رزانه‌ى ده‌درێنه‌ عیراق مه‌رجى ئه‌وه‌ى تێدابێت به‌شى هه‌رێمى کوردستانى لێبده‌ن.


زۆرترین خوێندراو