ئه‌مریکا یاساى ده‌زگاى هه‌واڵگریى خۆى ده‌گۆڕێت

5/26/2016 6:35:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





به‌هۆى ده‌ستکاریکردنى ڕاپۆرته‌کانى شه‌ڕى داعشه‌وه‌، ئه‌مریکا یاساى ده‌زگاى هه‌واڵگریى خۆى گۆڕی

سه‌رۆکى لیژنه‌ى هه‌واڵگریى گشتى له‌ کۆنگریسى ئه‌مریکا، ڕایگه‌یاند بۆ ڕێگرتن له‌وانه‌ى ده‌ستکاریى راپۆرته‌کانى هه‌واڵگریى ده‌که‌ن، یاساى هه‌واڵگریى ئه‌مریکامان گۆڕی.

 گۆڕانکاریى له‌و یاسایه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌ڵگه‌ خرایه‌ڕوو له‌سه‌ر ده‌ستکاریکردنى ئه‌و  ڕاپۆرتانه‌ى له‌سه‌ر شه‌ڕى دژ به‌ داعش ئاماده‌ کراون له‌ لایه‌ن  هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانى په‌نتاگۆنه‌وه‌ و وایانکردووه‌ که‌ ڕاپۆرته‌کان به‌ گه‌شبینیى زیاتره‌وه‌ سه‌یر بکرێن. ئه‌مه‌ش  هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌  ده‌کات که‌ دۆسیه‌یه‌کى گه‌وره‌ بۆ حکومه‌تى باراک ئۆباما بکرێته‌وه‌.

ئه‌و یاسادانه‌ره‌ ئه‌مریکییه‌ ڕایگه‌یاند "یاسا نوێیه‌که‌ به‌ کۆى 375 ده‌نگ له‌ به‌رامبه‌ر 35 ده‌نگى دژ بڕیارى له‌سه‌ر درا و له‌مه‌ودوا به‌رپرسانى په‌نتاگۆن ناتوانن ده‌ستکارى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ هه‌واڵده‌ره‌کانیش ده‌توانن ڕاسته‌خۆ بگه‌نه‌ کۆنگریس و زانیاریى خۆیان بده‌ن.  


زۆرترین خوێندراو