پاشاى هۆڵه‌ندا: پێویسته‌ بۆ ئاشتی، هه‌موو جیهان چاو له‌ ئه‌وروپا بکات

5/26/2016 6:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى ٢٠١٣ه‌وه‌ بووه‌ به‌ پاشاى هۆڵه‌ندا، شا ویلیام ئه‌لیکسانده‌ر بۆ یه‌که‌مجار چووه‌ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و داواى کرد بۆ ئاشتی، هه‌موو جیهان چاو له‌ ئه‌وروپا بکات.

 به‌ پێى هه‌واڵى یۆرۆنیوز، شاى هۆڵه‌ندا وتی: له‌ دواى ڕێککه‌وتننامه‌ى شۆمانه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌وروپییه‌کان یه‌ک گولله‌یان به‌رامبه‌ر یه‌کتر نه‌ته‌قاندووه‌، من خۆشبه‌ختم که‌ له‌ ‌یه‌که‌م نه‌وه‌ى ئه‌وروپام له‌ ئاشتیدا ژیاین. 


ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ ده‌زانم کێشه‌ى په‌نابه‌ران سه‌خته‌، به‌ڵام ئێمه‌ش سوودمان له‌ ئه‌وروپییه‌کان و له‌ خه‌ڵکى ده‌وروبه‌رمان و هه‌روه‌ها له‌ کولتوره‌کانیان وه‌رگرتووه‌،‌ بۆیه‌ ده‌بێ هاوکارییان بکه‌ن.

 هه‌روه‌ها ویلیام ئه‌لیکسانده‌ر وێڕاى جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیى هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى کار بۆ ٢٢ ملیۆن بێکار له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا، وتى ده‌بێت له‌پێناو دژایه‌تیکردنى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وی، پێکه‌وه‌ بین و کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.


زۆرترین خوێندراو