داوا ده‌کرێ زیندانى گوانتانامۆ دانه‌خرێت

5/26/2016 6:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





‌دوو سیناتۆرى ئه‌مریکى پڕۆژه‌یه‌کیان ئاماده‌ کردووه‌ بۆ کردنه‌وه‌ى به‌ندیخانه‌ى گوانتانامۆ به‌ڕووى گیراوه‌کانى داعش له‌ عێراق و سووریا. 

دوو سیناتۆرى ئه‌مریکى (کۆرى گاردنه‌ر) و (ستیف ده‌ینس) له‌ ‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ سوپاى ئه‌مریکا له‌ سایتى خۆى بڵاویکردووته‌وه، پڕۆژه‌یه‌کیان ئاماده‌کردووه‌ بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاسایه‌ک تا ڕێگا له‌ داخستنى به‌ندیخانه‌ى گوانتانامۆ بگیرێت.

بڕیاره‌ حکومه‌تى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى باراک ئۆباما، به‌ندیخانه‌ى گوانتانامۆ به‌ ته‌واوى دابخات، به‌ڵام ئه‌و دوو سیناتۆره‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان ئاماده‌ کردووه‌ تا زیندانه‌که‌ بمێنێته‌وه‌ و ببێته‌ شوێنى ڕاگرتنى به‌ندکراوه‌کانى داعش له‌ عێراق و سووریا.


زۆرترین خوێندراو