چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ٢ ملیار دۆلار بۆ ئاواره‌کانى شه‌ڕى داعش کۆبکرێته‌وه‌

7/19/2016 6:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رپرسانى ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاندووه‌ پێشبینى ده‌که‌ن له‌ کۆنفرانسى ڕۆژى 20ى ته‌مموز بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هاوکاریى نێوده‌وڵه‌تی، نزیکه‌ى 2 ملیار دۆلار کۆبکه‌نه‌وه‌.

کۆمه‌کبه‌خشه‌کانى ئه‌م کۆنفرانسه‌ که‌ شه‌ش هه‌فته‌ زیاتره‌ ئاماده‌کاریى بۆ ده‌کرێت، 24 وڵاتن و له‌لایه‌ن ئه‌مریکا،که‌نه‌دا، ئه‌لمانیا، کوێت، هۆڵه‌ندا و ژاپۆنه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێن.

به‌پێى هه‌والێکى ڕۆیته‌رز، ئه‌و هاوکارییه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌یه‌ که‌ له‌ ده‌ستى داعش ڕزگار ده‌کرێن و بۆ چاره‌سه‌رکردنى ته‌نگژه‌ى مرۆییه‌ له‌و ناوچانه‌ که‌ پێویستییان به‌ قه‌باره‌یه‌کى گه‌وره‌ هاوکارییه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ سێ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆ له‌ عێراقدا هه‌ن.


زۆرترین خوێندراو