گۆڤارێکى ئه‌مریکى : حکومه‌تى عێراق ده‌ستورى جێبه‌جێ نه‌کردووه‌، بۆیه‌ کورد بیر له‌سه‌ربه‌خۆیى ده‌کاته‌وه‌

7/20/2016 9:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






گۆڤارى ئه‌لته‌رنێتى ئه‌لیکترۆنى ئه‌مریکى له‌ بابه‌تێکدا، ده‌ڵێ کورد خوازیارى جێبه‌جێکردنى ده‌ستوورى ٢٠٠٥ى عێراق بوون، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کرا، بۆیه‌ بیر له‌سه‌ربه‌خۆیى ده‌کاته‌وه‌.

گۆڤاره‌که‌ ده‌نووسێت "کورد خوازیارى ئه‌وه‌ ‌بوون ده‌ستوورى ٢٠٠٥ جێبه‌جێ بکرێ و ماف و سه‌ربه‌خۆیى و ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى زیاتریان هه‌بێت له‌ عێراق، به‌ڵام حکومه‌تى عێراق ئه‌وه‌ى نه‌کرد و کوردى وا لێکرد بیر له‌سه‌ربه‌خۆیى بکاته‌وه‌."  

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ى بێ ده‌وڵه‌ته‌ له‌ جیهان و ٤٠ ملیۆن که‌سن هیچ ده‌وڵه‌تێکى خۆیان نییه‌.


زۆرترین خوێندراو