یۆنان مافى مانه‌وه‌ به‌ په‌ناخوازان ده‌دات

7/21/2016 8:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار و 500 په‌ناخواز مافى مانه‌وه‌ى کاتیان له‌و ووڵاته‌ وه‌رگرتووه‌.

مه‌به‌ست له‌پێدانى ئه‌م جۆره‌ له‌ مافى په‌نابه‌رێتى  که‌ بۆماوه‌ى یه‌ک ساڵه‌ و به‌ پڕۆسه‌ى تۆمارکردنى پێشوه‌خته‌ ناوده‌رێت بۆ پێدانى شوناسێکى یاسایه‌ به‌ په‌ناخوازان ، هه‌ر وه‌ک ووته‌بێژى کۆمیسیۆنه‌که‌ش ئاشکرایکردووه‌ که‌ جگه‌له‌وه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کى یاسایى له‌و ووڵاته‌ بمێننه‌وه‌ ، ڕێگه‌یان پێده‌درێت که‌ سودمه‌ند بن له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تایه‌کانى ئه‌و ووڵاته‌.

ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش ته‌نها ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌له‌ کانونى دووه‌مى ساڵى 2015 ه‌وه‌ هه‌تا 20 ئازارى 2016 گه‌شتونه‌ته‌ سه‌ر خاکى سه‌ره‌کى ئه‌و ووڵاته‌.

پێدانى مافى مانه‌وه‌ى کاتى په‌ په‌ناخوازان له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى پێدانى ئه‌و مافه‌ به‌و په‌ناخوازانه‌ى که‌له‌ ئێستادا له‌ که‌مپه‌کانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیان له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه‌ که‌له‌ناویاندا ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ په‌ناخوازى کورد و عێراقى هه‌ن چونکه‌ به‌گوێره‌ى یاساى کۆچى ئه‌و ووڵاته‌ ، ئه‌و په‌ناخوازانه‌ له‌ڕابردوودا ویستویانه‌ به‌ قاچاخ وله‌ڕێگه‌ى ده‌ریاوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و ووڵاته‌ ، به‌وه‌ش رێگه‌یان پێنادرێت داواى مافى په‌نابه‌رێتى له‌و ووڵاته‌ بکه‌ن.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش ، 49 هه‌زار په‌ناخواز له‌ یۆنان پێده‌چێت سوودمه‌ند بن له‌و پڕۆسه‌یه‌ و هاوکارى کۆمیسیۆنه‌که‌ش ده‌کات که‌ بتوانن ئه‌و په‌ناخوازانه‌شیان لێ ده‌ستنیشان بکه‌ن که‌ پڕۆگرامى دووباره‌ نیشته‌جێکردنه‌وه‌ له‌ ووڵاتانى ترى یه‌کێتى ئه‌وروپا ده‌یانگرێته‌وه‌. 


زۆرترین خوێندراو