تورکیا به‌بێ هه‌ده‌په‌ ده‌ستوورى وڵاته‌که‌ى هه‌موار ده‌کاته‌وه‌

8/11/2016 5:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌مه‌به‌ستى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى وڵاته‌که‌ی، پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى تورکیا، بانگهێشتى نوێنه‌رانى هه‌ردوو پارتى ئۆپۆزسیۆن، پارتى چه‌پى کۆمارى (جه‌هه‌په‌) و پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى تورک (مه‌هه‌په‌) له‌ په‌رله‌مانى تورکیاى کردووه‌ بۆ دانانى میکانیزمیک بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستوور.

به‌پێى هه‌واڵى میدیاکانى تورکیا، پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) که‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات و به‌ په‌نجا و هه‌شت کورسیى په‌رله‌مانی، سێیه‌م کوتله‌ى ناو په‌رله‌مانى تورکیایه‌ ، بانگهێشتى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌کراوه‌.


زۆرترین خوێندراو