به‌لجیکا هاوکارى مرۆیى پێشکه‌ش به‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کات

8/15/2016 6:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى به‌لجیکا بڕیارى داوه‌ بڕى ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار یۆرۆ ته‌رخان بکات بۆ هاوکاریکردنى مرۆیى له‌ عێراق.

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا که‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌لجیکا بڵاوى کردووه‌ته‌وه‌، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانى ئه‌و وڵاته‌ ڕایانگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى عێراق که‌ له‌ ده‌ستى داعش ئازاد کراون، بڕى ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار یۆرۆ پێشکه‌ش به‌ عێراق ده‌کات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕى ٢ ملیۆن یۆرۆ ته‌رخان ده‌کرێت بۆ که‌مپى ئاواره‌کان له‌ سنوورى هه‌رێمى کوردستان.

ئه‌و دوو وه‌زیره‌ى حکومه‌تى به‌لجیکا ئه‌وه‌شیان دووپات کرده‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوکارییانه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چالاکى و هاوکاریى سه‌ربازى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش له‌ عێراق و سووریا.


زۆرترین خوێندراو