ئه‌لقاعیده‌ ڕه‌خنه‌ له‌ داعش ده‌گرێت

9/19/2016 5:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ڕێکخراوى ئه‌لقاعیده‌ له‌سه‌ر پێگه‌ى (ئه‌لمه‌لا حیلم) ڕه‌خنه‌ى له‌ داعش گرت که‌ له‌ هێرشه‌کاندا ژنان به‌کار ده‌هێنن و له‌لایه‌ن پۆلیسى وڵاته‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن. 

ئه‌لقاعیده‌ داوا ده‌کات که‌ به‌ وته‌ى خۆیان برا موجاهیده‌کانیان له‌ هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا به‌رده‌وام بن، به‌ڵام خوشکانیان به‌کار نه‌هێنن، چونکه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن و ده‌که‌ونه‌ ده‌ستى پۆلیسى ئه‌و وڵاتانه‌وه‌‌.
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ بوو به‌ ده‌ستگیرکردنى سێ ژنه‌که‌ى سه‌ر به‌ داعش که‌ له‌ باشوورى پاریس ده‌ستگیر کران دواى ئه‌وه‌ى ئاشکرابوون ویستوویانه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیک کڵێساى نۆتردام ئه‌نجام بده‌ن.


زۆرترین خوێندراو