به‌ریتانیا هاوکارییه‌ مرۆییه‌کانى بۆ عێراق زیاتر ده‌کات

9/25/2016 7:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى به‌ریتانیا بڕیارى داوه‌ هاوکارییه‌ مرۆییه‌کانى خۆى بۆ عێراق زیاتر بکات.

 به‌ پێى هه‌واڵێکى سکاى نیوز، پریتى په‌تێل وه‌زیرى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تیى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ وڵاته‌که‌ى به‌ برى ٤٠ ملیۆن پاوه‌ند هاوکاریى عێراق ده‌کات به‌ر له‌ ده‌ستپێکردنى ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگارکردنى موسڵ، مه‌به‌ست له‌و هاوکارییه‌ش دابینکردنى خۆراک و شوێنى مانه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى به‌ هۆى شه‌ڕه‌که‌وه‌ ماڵ و حاڵى خۆیان جێده‌هێڵن و ڕوو له‌ ناوچه‌ ئارامه‌کان ده‌که‌ن.

وه‌زیرى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تیى به‌ریتانى له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا داواى له‌ وڵاتانى دیکه‌ى جیهان کردووه‌ له‌ پێناو پێڕاگه‌یشتنى زیاتر به‌ ڕه‌وشى ئاواره‌کانى شه‌ڕى داعش له‌ عێراق، هاوکاریى دارایى زیاتر پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ى که‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى ڕزگارکردنى موسڵ بێته‌ ئاراوه‌.


زۆرترین خوێندراو