ئه‌ڵمانیا ئامارى فه‌رمى په‌ناخوازانى ڕاگه‌یاند

10/16/2016 5:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 







وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند نزیکه‌ى 213 هه‌زار په‌ناخواز له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا کۆتایى مانگى ڕابردوو ڕوویان له‌ ئه‌ڵمانیا کردووه‌.

تۆماس دی میزیر ، وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا ، ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ى په‌ناخوازان  زۆر که‌مى کردووه‌ به‌به‌راود به‌ ساڵى ڕابردوو به‌ڵام هێشتا ئه‌و ژماره‌یه‌ش هه‌ر زۆره‌ و ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات ئاماره‌که‌ ته‌واوى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ هاتونه‌ ئه‌ڵمانیا و ناویان تۆمار کردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یسى په‌ناخوازانیش ، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌ فه‌رمیه‌کانى ئه‌و ووڵاته‌ ، زیاتر له‌سه‌دا 60 ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى که‌ که‌یسه‌کانیان یه‌کلایکراوه‌ته‌وه‌ مافى په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ و زیاتر له‌ 60 هه‌زار په‌ناخوازیش که‌ مافى په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌و ووڵاته‌یان به‌جێ هێشتووه‌ یان دیپۆرتکراونه‌ته‌وه‌.

راگه‌یاندنى ئامارى فه‌رمى په‌ناخوازان له‌لایه‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌ندراوێکى فه‌رمى وه‌زاره‌تى کۆچى ئوسترالیا سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامى ڕێوشوێنه‌ تونده‌کانى ئه‌و ووڵاته‌ له‌به‌رامبه‌ر په‌ناخوازانى ده‌ریایى قاچاخ که‌ تێیدا هاتووه‌ که‌ زیاتر له‌ 800 ڕۆژه‌ هیچ که‌سێک نه‌یتوانه‌وه‌ به‌ قاچاخ و له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاوه‌ خۆى بگه‌یه‌نێته‌ ئوسترالیا و ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه‌ که‌ حکومه‌تى ئه‌و ووڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سیاسه‌تى گرتن و گێڕانه‌وه‌ى په‌ناخوازانى ده‌ریایى قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ى که‌ به‌به‌له‌مه‌که‌ لێوه‌ى هاتوون. 


زۆرترین خوێندراو