دواده‌کرێت لایه‌نه‌کان واز له‌ شه‌ڕى سووریا بهێنن

10/16/2016 5:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







نووسه‌رێکى به‌ریتانى داوا ده‌کات هه‌موو لایه‌نه‌کان واز له‌ شه‌ڕى سووریا بێنن و بڕیارى چاره‌نووس بده‌نه‌ ده‌ست خه‌ڵکى وڵاته‌که‌. لیندسى گیرمان، نووسه‌رى کتێبى (مێژووى خه‌ڵک له‌ له‌نده‌ن) داوا ده‌کات هه‌موو لایه‌نه‌کان واز له‌ ده‌ستێوه‌ردان و شه‌ێ‌ له‌ سووریا بهێنن و بڕیارى چاره‌نووس بده‌نه‌ ده‌ست خه‌ڵکى ئه‌و وڵاته‌.

گیرمان ڕه‌خنه‌ له‌ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى ده‌گرێت که‌ داوا ده‌کات به‌ریتانیا ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى بکات له‌ خاکى سووریادا، ده‌ڵێت پێشتر ئه‌م ده‌ستێوه‌دانانه‌ جگه‌ له‌ ئازاردانى زیاترى خه‌ڵکى ئه‌و وڵاته‌، هیچ قازانجێکى نه‌بووه‌. 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دێڤید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوو بۆیه‌ ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ست دا، چونکه‌ هه‌مان بیروبۆچوونى هه‌بوو.


زۆرترین خوێندراو