له‌ ئه‌وروپا ٢٧ ملیۆن منداڵ هه‌ژارن

10/16/2016 5:36:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕاپۆرتێکى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ده‌ڵێت: له‌ دواى ته‌نگژه‌ى ئابوورییه‌وه‌ له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا ٢٧.٤ ملیۆن منداڵ له‌ ژێر هێڵى هه‌ژاریدا ده‌ژین. ڕاپۆرتێکى ده‌سته‌ى هزرمه‌ندانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، وڵاتانى ئه‌وروپى ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ ملیۆنان منداڵ و هه‌زاران خێزان له‌ دواى ته‌نگژه‌ى ئابوورییه‌وه‌ له‌ ژێر هێڵى هه‌ژاریدا ده‌ژین.

ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت له‌ ٢٠١٤ه‌وه‌ قه‌یرانه‌ ئابورییه‌که‌ کاریگه‌ریى سه‌ختترى کردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانى خێزانه‌کان و ١٦%ى خێزان یه‌ک سه‌رپه‌رشتیار که‌ له‌ زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌کان دایکه‌، له‌وپه‌ڕى هه‌ژاریدا ده‌ژین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ٢٧.٤ ملیۆن منداڵ و هه‌رزه‌کارى خوار ته‌مه‌ن ١٨  ساڵ گیرۆده‌ى هه‌ژارین.


زۆرترین خوێندراو