هه‌واڵگریى ئه‌ڵمانیا له‌ ناوخۆیدا که‌سێکى سه‌ر به‌ داعش ده‌ستگیر ده‌کات

11/30/2016 4:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







دۆیچه‌ڤیللا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئاژانسى هه‌واڵگریى ئه‌ڵمانیا ،که‌سێکى له‌ نێوخۆى خۆیدا ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ کارى بۆ داعش کردووه‌ .

 به‌پێى ڕاپۆرته‌که‌ که‌سێکى ئه‌ڵمانی و به‌ ئایین موسوڵمان پلانى ئه‌وه‌ى بووه‌ که‌ باره‌گاى هه‌وڵگریى له‌ شارى کۆلن بته‌قێنێته‌وه‌ و ئه‌و که‌سه‌ ته‌مه‌نى ٥١ ساڵانه‌.

به‌پێى ڕاپۆرته‌که‌ى دۆیچه‌ڤێللا‌ ، ئه‌و که‌سه‌ به‌ ناوى خوازراوه‌وه‌ چالاک بووه‌ له‌ وێبسایته‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌کان و زانیارى وه‌رگرتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ى هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر ئیسلامییه‌کان. هه‌روه‌ها زانیارى گرنگیشى داوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، و پلانى زۆر هه‌بووه‌ و که‌سێکى مه‌ترسیدار بووه‌.

به‌پێى ڕۆژنامه‌ى ئه‌ڵمانى (دێر شپیگڵ)یش ئه‌و که‌سه‌ له‌ ٢٠١٤ ه‌وه‌ بووه‌ته‌ موسوڵمان، به‌ڵام خێزانه‌که‌ى خۆشى زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نه‌بووه‌.


زۆرترین خوێندراو