په‌ترایۆس باشترین وه‌زیرى پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا

12/7/2016 7:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







فۆرن پۆلیسى ده‌نووسێت په‌ترایۆس باشترین کاندیدى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یه‌ ‌و له‌ هه‌موو که‌س زیاتر تیرۆریستى له‌ ناوبردووه‌. گۆڤارى فۆرن پۆلیسى له‌ بابه‌تێکدا ده‌ڵێ له‌ نێو کاندیده‌کانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وهى ئه‌مریکا‌ دێڤید په‌ترایۆس  باشترین وه‌زیره‌ بۆ ئه‌مریکا و له‌ هه‌مووان زیاتر بۆ ئاشتى کاریکردووه‌ و دژى تیرۆریستان جه‌نگاوه‌.

بابه‌ته‌که‌ ده‌ڵێ که‌ په‌ترایۆس ته‌نیا کاراکته‌رێکى سه‌ربازیى نه‌بووه‌ و ده‌نگێکى به‌رزى ئه‌مریکا بووه‌ له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.  

هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ خاوه‌ن قسه‌ و نووسین و ڕێباز بووه‌ له‌و کارانه‌ى که‌ کردوویه‌تی، بۆ نموونه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا جگه‌ له‌ سه‌رکردایه‌تى شه‌ڕه‌کان، له‌ کتێبێکدا ڕێکارى خۆى خستووه‌ته‌ڕوو.

  هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ى له‌ ‌سه‌ریه‌تى له‌سه‌ر ئاشکرا کردنى هه‌ندێک زانیاریى نهێنێ، له‌ چاو ڕه‌خنه‌ ‌و تاوانى ئه‌وانى دیکه‌ وه‌ک جیاوازى نێوان سه‌رپێچییه‌کى هاتوچۆ و دزینى بانکه‌.


زۆرترین خوێندراو