ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ى تیرۆرى له‌سه‌ره‌

12/8/2016 5:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕاپۆرتێکى لیژنه‌ى ناوخۆى کۆنگرێس ڕایگه‌یاند له‌ ئێستادا ئه‌مریکا  له‌ ‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆردایه‌ له‌دواى ١١ى سه‌پته‌مبه‌ره‌وه‌. 

لیژنه‌ى ناوخۆى کۆنگرێسى ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکى بڵاوکرده‌وه‌ تیایدا باس له‌ مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر ده‌کات له‌سه‌ر وڵاته‌که‌ى و پێى وایه‌ له‌ دواى ١١ى سه‌پته‌مبه‌ره‌وه‌ له‌ ئێستادا مه‌ترسییه‌کان له‌ هه‌مووکات توندترن.  ڕاپۆرته‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کان له‌ ٢٠١٧ بۆ سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتانى ئه‌وروپا.

لیژنه‌ى ناوخۆى کۆنگرێس ده‌ڵێت "پتربوونى مه‌ترسییه‌کان به‌ هۆى ئه‌وه‌وه‌ نییه‌ که‌ دوژمن لێزانتر بووه‌، به‌ڵکو به‌ هۆى ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌تى ئۆباما ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ یارى له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ده‌کات وه‌ک له‌وه‌ى که‌ به‌ بڕیار و سووربوون له‌ ناویان ببات". 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ له‌مساڵدا ٦٢ هێرش کراونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتانى ئه‌وروپا و تیایاندا ٧٣٢ که‌س بریندار بوون ‌و ٢١٥ که‌سیش کوژراون.


زۆرترین خوێندراو