په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له‌ ئاستى به‌شداریکردنى ژنان له‌ به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتدا ڕازى نییه‌

1/16/2017 3:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







په‌رله‌مانى به‌ریتانیا خۆى ئاماده‌ ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ناکارایى دیموکراسیه‌تى به‌ریتانیا له‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى ئافره‌ت سه‌د ساڵ دواى ئه‌وه‌ى که‌ به‌ریتانیا یه‌که‌م ژنى وه‌ک په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژاردووه‌.

له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ لیژنه‌ى یه‌کسانیى په‌رله‌مان ئاماده‌ى کردووه‌ ‌و (بی.بی.سی) ئاماژه‌ى پێداوه‌، هاتووه‌ که‌ له‌ ساڵى ١٩٩٩دا به‌ریتانیا له‌ ڕیزى ٢٥ه‌مین وڵات بووه‌ و ئێستا له‌ ڕیزى ٤٨ه‌میندایه‌. ده‌بووا ئێستا به‌ریتانیا به‌ هه‌مان شێوه‌ى پیاو ئافره‌ت ڕۆڵى تێدا بگێڕایه‌.

به‌ پێى ڕاگه‌یه‌نراوى لیژنه‌که‌ تا ساڵى ٢٠٢٠ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ کار ده‌که‌ن له‌ گه‌ڵ حزبه‌کان و‌ په‌رله‌مان و حکومه‌ت و رڕکخراوه‌کان و داموده‌زگاکانى کۆمه‌ڵگه‌، چونکه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ هه‌موو به‌رپرسن له‌ به‌شداریکردنى ئافره‌ت. جێى باسه‌ له‌ کاتى ئێستادا سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا ژنه‌.


زۆرترین خوێندراو