سندووقى نێوده‌وڵه‌تیى دراو: بۆ ساڵى ٢٠١٧ ئابووریى جیهان به‌ ڕێژه‌ى ٣.4 گه‌شه‌ ‌ده‌کات

1/17/2017 9:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سندووقى نێوده‌وڵه‌تیى دراو له‌ ڕاى ئابووریناسان و شرۆڤه‌کارانى خۆیه‌وه‌ پێشبینى بۆ گه‌شه‌ى ئابووریى جیهان بڵاو کرده‌وه‌ ‌و ده‌ڵێ ئابووریى جیهان به‌ ڕێژه‌ى ٣.4 % گه‌شه‌ ده‌کات.

به‌پێى راپۆرته‌که‌، سندووقى نێوده‌وڵه‌وتیى دراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕێژه‌ى گه‌شه‌کردن له‌سه‌دا ٣.4 ده‌بێت بۆ ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتووش ڕێژه‌که‌ بۆ له‌سه‌دا ٣.6 به‌رز ده‌بێته‌وه‌. هه‌ر به‌ گوێره‌ى ڕاپۆرته‌که‌، ڕێژه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کان به‌ ڕێژه‌ى ١.9-٢ له‌سه‌دا ده‌بێت. جێى باسه‌، گه‌شه‌کردنى ئابوورى له‌ ساڵى ٢٠١٦دا به‌ ڕێژه‌ى له‌سه‌دا ٣.1 بووه‌ له‌ جیهاندا.


زۆرترین خوێندراو