پێشبینى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌کرێ

1/19/2017 9:21:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌‌رپرسانى وزه‌ له‌ داڤۆس پێشبینى ده‌که‌ن نرخى نه‌وت له‌مساڵ به‌رزى و نزمى زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ.

له‌ کاتێکدا ئه‌مساڵ هیواى زۆر هه‌یه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه‌، به‌رپرسانى نه‌وت و وزه‌ له‌ داڤۆس پێشبینى ده‌که‌ن نرخى نه‌وت له‌مساڵدا به‌رزى و نزمى به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ.

دواى ئه‌وه‌ى ئۆپێک بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى دا به‌مه‌به‌ستى به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کدا و به‌پێى ۆرد ئۆیه‌ڵ ٢٠% که‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسانى بوارى وزه‌و نه‌وت له‌ کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له‌ داڤۆس پێشبینى ده‌که‌ن ئه‌مریکا به‌رهه‌مى نه‌وتى خاو زیاد بکات و به‌و هۆیه‌وه‌ نرخى نه‌وت له‌ نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵدا به‌ ناجێگیریى بمێنێته‌وه‌.

فاتیح بیرۆڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى ئاژانسى وزه‌ى جیهانیى له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه‌ "پێشبینى ده‌که‌م که‌  ئه‌مریکا به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زیاد بکات - هه‌موو ئاماژه‌یه‌ک له‌ به‌رده‌سته‌- چونکه‌ نرخ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ ، له‌ دوایییشدا فشار دروست بکات تا نرخ دیدان داببه‌زێت و دیسان به‌رز ببێته‌وه‌، بۆیه‌ پێشبینى به‌رزى و نزمى زۆر ده‌که‌م له‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کاندا بۆساڵى ٢٠١٧."


زۆرترین خوێندراو