ڕووسیا: یه‌که‌م ئۆپه‌راسیۆنى ئاسمانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ سووریا به‌شدارن

1/19/2017 9:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئاژانسه‌کانى ڕووسیا بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ڕووسیا و تورکیا، ئۆپه‌راسیۆنى ئاسمانیى هاوبه‌شیان له‌دژى بنکه‌ و باره‌گاکانى داعش له‌ ناو خاکى سووریا ده‌ستپێکردووه‌.

سایتى سپۆتنیکى ڕووسى له‌زارى ژه‌نراڵ سێرگه‌ى ڕۆدسکۆى سوپاسالارى ڕووسیاوه‌ بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ بۆ یه‌که‌مجار فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى وڵاته‌که‌ى و تورکیا به‌شداییان له‌ ئۆپه‌راسیۆنى ئاسمانى له‌دژى داعش له‌ نزیکى شارى ئه‌لباب له‌ سووریا کردووه‌. 

به‌ وته‌ى به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌که‌ى ڕووسیا، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا که‌ ٩ فڕۆکه‌ى ڕووسى و ٨ فڕۆکه‌ى تورکى به‌شدار بوون، ٣٦ جار هێزه‌کانى داعشیان کردووه‌ته‌ ئامانج و زیانى زۆریان پێگه‌یاندوون.


زۆرترین خوێندراو