جێگر و سه‌رۆکى نوێى ئه‌مه‌ریکا سوێندى یاسایان خوارد

1/20/2017 5:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌مه‌راسیمێکى تایبه‌تدا هه‌ریه‌ک له‌جێگر و سه‌رۆکى نوێنى ئه‌مه‌ریکا سوێندى یاساییان خوارد .

له‌سه‌ره‌تادا مایک پـێنس وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا سوێندى یاسایى خوارد له‌ به‌رده‌م کلارنس تۆماس دادوه‌رى دادگاى باڵاى ئه‌مه‌ریکا دواتر دۆناڵد ترامپ وه‌ک سه‌رۆکى نوێى ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رده‌م ملیونان هاوڵاتى له‌کۆشکى سپى سوێندى یاسایى خوارد 

مایک پـێنس ته‌مه‌ن 57 سـاڵ، سیاسه‌تمه‌دارێـکى کۆنه‌پارێزى کۆماریـیه‌، له‌ شارى کۆڵمبسى ویلایه‌تى ئیندیانا گه‌وره‌بووه‌ و له‌ زانکۆى هانۆڤه‌رى شارى هانۆڤه‌رى ویلاته‌که‌ى مێژووى خوێندووه‌ و له‌ زانکۆى ئیندیانا ڕۆبه‌رت مه‌ککنى له‌ شارى ئیندیاناپـۆڵس یاساى خوێندووه‌.

له‌ هه‌ردوو ساڵى 1988 و 1990 خۆى بۆ ئه‌ندامێتى کۆنگرێس کاندیدکرد، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌سـت نه‌هێنا. له‌ نێوان ساڵانى 1994 هه‌تا 1999 پـێشکه‌شکارێـکى ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنێـکى کۆنه‌پارێزبوو. ساڵى 2000 جارێـکى دیکه‌ خۆى بۆ ئه‌ندامێتى کۆنگرێس کاندیدکرد و سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌سـتهێنا، له‌و پـۆسته‌ به‌ هه‌ڵبژاردن مایه‌وه‌ هه‌تا سـاڵى 2013 .

پاشان خۆى بۆ پـۆستى فه‌رمانڕه‌واى ویلایه‌تى ئیندیانا کاندیدکرد و سه‌رکه‌وت. له‌ سـاڵى 2013 وه‌ هه‌تا ئێستا له‌و پـۆسته‌دایه‌. 20 ى مانگى یه‌کى ساڵى 2017 به‌ فه‌رمى پـۆستى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێته‌ده‌ست.

دواتر  دۆناڵد ترامپ وه‌ک سه‌رۆکى نوێى ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رده‌م ملیونان هاوڵاتى له‌کۆشکى سپى سوێندى یاسایى خوارد 

دواى ئه‌وه‌ى باراک ئۆباما و میشێلى هاوسه‌رى له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌یه‌کى کۆشـکى سـپى پـێشوازیان له‌ دۆناڵد تره‌مپ و مڵانیاى هاوسه‌رى کرد.

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا به‌ درێژایى 228 ساڵ له‌ دامه‌زراندنی، سه‌رۆک له‌ دواى سه‌رۆک به‌ شێوه‌یه‌کى ئاشتیـیانه‌ ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه‌. ئه‌مڕۆش دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێته‌ 45 هه‌مین سه‌رۆکى وڵاته‌که‌.


زۆرترین خوێندراو